ئه‌فسه‌رانى عێراق چه‌كیان به‌ میلیشیاكان فرۆشتووه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاشكرایان كردووه‌، دادگاى عێراق بڕیارى ده‌ستگیركردنى چه‌ند ئه‌فسه‌رێكى سوپاى ده‌ركردووه‌، به‌ تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى چه‌ك و پێداویستى سه‌ربازییان به‌ میلیشیاكان فرۆشتووه‌.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 20ى كانوونى دووه‌مى 2022 چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌ ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى ئه‌لعه‌ره‌بیه‌یان راگه‌یاندووه‌، دادگاى عێراق بڕیارى چه‌ند ئه‌فسه‌رێكى سوپاى ده‌ركردووه‌، به‌ تۆمه‌تى فرۆشتنى چه‌ك به‌ میلیشیاكان.

سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن ئه‌و چه‌كانه‌ى به‌ میلیشیاكان فرۆشراون، بریتین له‌ چه‌كى سووك و مامناوه‌ند و دووربینى شه‌وانه‌ و چه‌ندان پێداویستى سه‌ربازى كه‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى وه‌ك پاڵپشتییه‌ك به‌ سوپاى عێراق دراون.

به‌گوێره‌ى هه‌واڵه‌كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ تا ئێستا فه‌رمانى گرتنیان بۆ ده‌رچووه‌، زیاتر له‌ 10 كه‌س ده‌بن و لێكۆڵینه‌وه‌یش به‌رده‌وامه‌. هه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ وایكردووه‌ به‌رپرسانى ئه‌منى بیر له‌وه‌ بكه‌نه‌وه‌ جارێكى تر ته‌واوى چه‌ك و پێداویستییه‌كان هه‌ژمار بكرێنه‌وه‌.

له‌كۆتایى ساڵى رابردوودا مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، كشانه‌وه‌ى ته‌واوى هێزه‌ جه‌نگاوه‌ره‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له‌ دژى داعش راگه‌یاند. ئه‌و هێزانه‌ زۆربه‌ى چه‌كه‌كانیان بۆ هێزه‌ عێراقییه‌كان جێهێشت.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین