ئاسایشی خۆراک و وزە، چین ناچار دەکات بڕیار بدات ئابووری جیهان

نوچەنێت

بەراورد بە ساڵی 1995، نرخی بەرهەمە خۆارکیەکان لە بازارەکانی چین، بە ڕێژەی ٪10 بەرزبوونەتەوە، هەروەها بەرزبوونەوەی بەردەوامی نرخەکانی وزە، لە بازارەکانی چین، حکوومەتی پەکینی ناچار کرد، کاتی گەیشتن بە سیاسەتی سفر کاربۆنی ئاشکرا بکات

بەرزبوونەوەی نرخی وزە و هاوکات نرخی بەربوومە خۆراکییەکان و دروستبوونی مەترسی لەسەر ئاسایشی وزە و خۆراکی وڵاتی چین، حکوومەتی ئەو وڵاتەی ناچار کرد، کاتی پێرەوکردنی سیاسەتی سفر کاربۆنی دەستنیشان بکات.

ئەمرۆ رێکەوتی 24/10/2021، ئەنجوومەنی وەزیرانی حکوومەتی چین ئاشکرای کرد، چین هەوڵدەدات بۆ ساڵی 2030 بگات بە لوتکەی کەمکردنەوەی ڕێژەی گازەکانی دژی ژینگە و تا ساڵی 2060 وڵاتی چین دەگات بە سیاسەتی سفر کاربۆنی.

هەروەها حکوومەتی چین رایگەیاند" ئاسایشی خۆراک و وزەی چین تا ئەو کات لەبەر چاو دەگیرێن".

دەستنیشانکردن و راگەیاندنی کاتی گەیشتن بە سیاسەتی سفر کاربۆنی لە لایەن وڵاتی چین لە کاتێکدایە، کە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت وگاز بوونەتە هۆی دروستکردنی قەیرانی نرخ لە بازارەکانی دووەم گەورەترین ئابووری جیهان.

بڕیارەکەی حکوومەتی چین هاوکاتە لەگەڵ نزیکبوونەوەی کۆربەندی COP26، کە بریار وایە لە 31ــی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ لە گلاسکۆ ببەسترێت  و حکوومەتی وڵاتە زلهێزەکانی جیهانی کار بۆ کۆکردنەوەی پارە و ڕێککەوتن بۆ گەیشتن بە سیاسەتی سفر کاربۆنی دەکەن لە پێناو پاراستنی ژینگەی گۆی زەوی.

بەربوونەوەی نرخی نەوت و گەیشتنی بۆ زیاتر لە 85 دۆلار و هەروەها مانەوەی کاریگەریەکانی پەتای کۆرۆنا بۆسەر بازارەکانی چین، بوونە هۆی بەربوونەوەی نرخی بەربوومە خۆراکیەکانی وڵاتی چین بە رێژەی ٪10. ئەم بەرزبوونەوەیە بەرزترین ئاستە کە لەدوای ساڵی 1995 لە بازارەکانی چین تۆمار کرابێت. لە هەمانکاتدا ئاستی هەڵئاوسان لە چین ڕێژەیەکی بەرزی هەیەو بەردەوامە لەبەرزبوونەوە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین