كێشه‌ى به‌رهه‌مى ناخۆیى مریشك له‌ په‌رله‌مان تاوتوێ ده‌كرێت کوردستان- عێراق
لیژنه‌ی كشتوكاڵ له‌ په‌رله‌مانى كوردستان بە ئامانجی قەدەغەکردنی هاوردەکردنی مریشك لە دەرەوە و په‌ره‌پێدانى به‌ به‌رهه‌مى ناوخۆ لەگەڵ ژمارەیەك خاوەن کێڵگەی پەلەوەر کۆبووەوه‌ .

سیهام میران – نوچەنێت

ئەمرۆ سێشەم ١٥ی شوباتی ٢٠٢١ لیژنەی کشتوکاڵ وئاودێریی به‌سه‌رپه‌رشتیی عەبدولستار مەجید سەرۆكی لیژنە و ‌ئاماده‌بوونی سەفین ئاغا عومەر بڕیاردەری لیژنەكە،  لەگه‌ڵ ژمارەیەك خاوەن كێڵگەكانی پەلەوەر لەهەرێمی كوردستان كۆبووه‌ه‌وه‌.

به‌گوێره‌ى هه‌واڵێكى ماڵپه‌ڕى په‌رله‌مانى كوردستان له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ باس له‌ سێ ته‌وه‌رى گرنگى كێڵگه‌كانى په‌له‌وه‌ر و ساغكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مى ناوخۆیى مریشك كراوه‌، له‌وانه‌:

-هاوردەكردنی مریشك بەرێگەی قاچاغ كە زیانێكی گەورەی بە بەرهەمی ناوخۆیى گەیاندووە.

-هاوردەكردن وناردنی مریشك لەنێوان هەولێرو بەغدا بە شێوەیەكی فەرمی ده‌ستپێبكاته‌وه‌.

- هەر لەكۆبوونەوەكەدا خاوەن كێڵگەكان داوایانكرد كە نرخی عه‌له‌ف كەمبكرێتەوە.

داوا ده‌كرێت هاوردەكردن وناردنی مریشك لەنێوان هەولێرو بەغدا بە شێوەیەكی فەرمی ده‌ستپێبكاته‌وه

لە كۆتایى كۆبوونەوەكەشدا لیژنەى كشتوكاڵ بەڵێنی بە خاوەن كێڵگەكانی پەلەوەردا، كە بە نووسراوی فەرمی كێشە وگرفتەكان و داواكارییەكانیان ئاڕاستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان بكات، تاوەكو ئەوانیش ئاڕاستەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بكەن بە مەبەستی چارەسەركردنیان.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین