وەزیری سامانە سروشتیەکان: نرخی نەوت بۆ زیاتر لە 90 دۆلار بەرزدەبێتەوە کوردستان- عێراق

نوچەنیت

وەزیری سامانە سروشتیەکانی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات نرخی نەوت لە بازارە جیهانیەکان بۆ زیاتر لە 90 دۆلار بەرزبیتەوە و ئاشکرای دەکات، داهاتە نەوتیەکانی هەرێمی کوردستان، مانگانە 250 بۆ 300 ملیۆن دۆلارە.

د. کەمال ئەتروشی وەزیری سامانە سروشتیەکانی هەرێمی کوردستان داهاتووی نرخی نەوتی ئاشرا کرد

لە دیمانەیەکی تایبەتی کوردستان 24، وەزیری سامانە سروشتیەکانی هەرێمی کوردستان وتی" پێشبینی دەکەین نرخی نەوت لە بازارەکانی جیهان بۆ 90 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بەرزببێتەوە"

هەروەها وتیشی" لەوانەیە نرخەکە بۆ زیاتر لە 90 دۆلار بەرزبێتەوە".

سەبارەت بە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستان، ئەتروشی وتی" کێلگەکانی هەرێمی کوردستان، ڕۆژانە 420 بۆ 430 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت، بەلام ئەو رێژەیە جێگیر نیە و لە بەشێک لە کێلگەکان هەزار تا 10 هەزار بەرمی نەوتێک بەهۆکاری گرفتی تەکنیکی و جۆر و تەمەنی کێلگەکە زیاد و کەم دەکەن"

هەروەها وتیشی" پلانیکی ستراتیژیمان هەیە بۆ زیادکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستان، بە تایبەت لە کێلگە تازەکان، کە لەوانیە زیاتر لە 10 هەزار بەرمیلێک لە توانای کێڵگە تازەکاندا بێت بۆ ئەوەی رێژەی بەرهەمهێنان زیاتر بکەین".

وەزیری سامانە سروشتیەکانی هەرێمی کوردستان داهاتی نەوتی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی ئاشکرا کرد ووتی" مانگانە  فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان، لە نێوان 250 بۆ 300 ملیۆن دۆلارە، بەڵام بری داهاتی مانگانە پێوەستە بە بڕی نەوتی بەرهەمهاتوو و هەروەها نرخی نەوت لە بازارەکانی جیهاندا".

ئاشکراکردنی ڕێژەی بەرهەمهێنان  و داهاتی فرۆشتی نەوتی هەرێمی کوردستان ئەوە دەگەیەنێت کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەر بەرمیل نەوتێکی لە مانگی ڕابردوو بە تێكرای 60 بۆ 64 دۆلار فرۆشتتووە، بە تێچووی دەست ماییە کۆمپانیەکانیشەوە، بەڵام نرخی نەوت لە ئێستادا زیاتر لە 85 دۆلارە بۆ هەر بەرمیلێک.

سەبارەت بە جیاوازی نرخی نەوت و داهاتە نەوتیەکانی، ئەمڕۆ وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد"  بەهۆکاری سیاسی  نەوتی هەرێمی کوردستان بە کەمتر لە نرخی جیهانی بازرەکان دەفرۆشڕیت"

لەبارەی هۆکاری فرۆشتنی نەوتی کوردستان بەو شێوەیە، وتەبێژی حکوومەت وتی" بەغدا ڕیگر و هۆکار بووە لەوەی کە بەشێک لە کۆمپانیایە جیهانیەکان نەوتی هەرێمی کوردستان نەکڕن، ئەمەیش کاری کردۆتە سەر رێژەی داهاتە نەوتیەکانی حکوومەتی هەرێم"

هەروەها وتیشی" سەرجەم داهاتە نەوتیەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابینکردنی مووچەی مانگانەیە، بۆیە ناتوانی نەوتی خاو بە پاڵاوگەکانی هەرێمی کوردستان بدەین و بەنزین بەرهەمبهێنین".

پێشبینیەکانی  وەزیری سامانە سروشتیەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ نرخی نەوت لە کاتێکدان، هەفتەی ڕابردوو، وەزیری نەوتی عێراق، پێشبینەکانی بۆ نرخی نەوت لە بازارەکان خستەروو ئاشکرای کرد" نرخی نەوت بۆ هەر بەرمیلێک دەگات بە 100 دۆلار".

لە هەمانکاتدا، بإڕی نەوتی فرۆشراوی حکوومەتی عێراق لە مانگی سێپتێمبەر ، ڕۆژانە بە تێکرای 3 ملیۆن و81 هەزار  بەرمیل نەوتی بە 72.61 دۆلار فرۆشتووە. 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین