خۆپيشانده‌رانى میلیشیاكان : هه‌ڵده‌كوتینه‌ سه‌ر ناوچه‌ى سه‌وز عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئه‌مڕۆ خۆپیشانده‌رانى میلیشیاكان كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان كردووه‌ و تاوتوێى كۆتاییهاتنى ئه‌و ده‌رفه‌تیان كردووه‌ كه‌ به‌ كۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانیان داوه‌، ئاشكراى ده‌كه‌ن هه‌ڵده‌كوتنه‌ سه‌ر ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدا.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 26 ى تشرینى یه‌كه‌م "ئۆكتۆبه‌ر" میدیاكانى عێراق بڵاویان كردووه‌ته‌وه‌، لیژنه‌ى سه‌رپه‌رشتیارى خۆپیشاندانه‌كانى به‌رده‌م ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدا، كۆبوونه‌وه‌یان كردووه‌ و تاوتوێى كۆتاییهاتنى ئه‌و ده‌رفه‌ته‌یان كردووه‌ كه‌ به‌ كۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق.

دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر میلیشیاكانى ناڕازى له‌ ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان 72 كاتژمێر ده‌رفه‌تیان به‌ كۆمیسیۆن دا، بۆ ئه‌وه‌ى "ئاراسته‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ راست بكاته‌وه‌" ئه‌وان داوا ده‌كه‌ن ته‌واوى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ پووچه‌ڵ بكرێته‌وه‌ و ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى كۆمیسیۆن بدرێنه‌ دادگا، ئه‌مڕۆیش ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ كۆتایى دێت.

ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوز له‌ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه‌ ئاشكراى كردووه‌، خۆپیشانده‌ران به‌ نیازن هه‌ڵبكوتنه‌ سه‌ر ناوچه‌ى سه‌وز و دواتریش له‌به‌رده‌م باره‌گاى كۆمیسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان مان بگرن.

میلیشیاكانى نزیك له‌ ئێران له‌ چوارچێوه‌ى هاوپه‌یمانى فه‌تح به‌شدارییان له‌ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مانى عێراق كردووه‌، ئه‌وان له‌ هه‌ڵبژاردنى 2018 دا 48 كورسییان هه‌بوو، كه‌چى ئه‌مجاره‌ ته‌نیا 13 كورسيیان هێناوه‌، بۆیه‌ له‌ ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان رازى نیین.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین