كۆمیسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان : ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن بۆ دادگاى فیدڕاڵى به‌رز ده‌كه‌ینه‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

یاریده‌ده‌رى گوته‌بێژى كۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق رایگه‌یاند، دواى ته‌واوبوونى تانه‌كان، ئه‌نجامه‌كان بۆ دادگاى فیدڕاڵى به‌رز ده‌كه‌نه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ره‌زامه‌ندیيان له‌سه‌ر بدات و دووپاتیشى كرده‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌كى یاسايی وه‌ڵامى ئه‌و لایه‌نانه‌ ده‌ده‌نه‌وه‌ كه‌ تۆمه‌تى ساخته‌كاریى ده‌ده‌نه‌ پاڵ كۆمیسیۆن.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 26 ى تشرینى یه‌كه‌م "ئۆكتۆبه‌ر" نبراس ئه‌بوسوده‌ یاریده‌ده‌رى گوته‌بێژى كۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراق رایگه‌یاند، دواى ته‌واوبوونى تانه‌كان ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مانى عێراق بۆ دادگاى فیدڕاڵى به‌رز ده‌كرێنه‌وه‌ بۆئه‌وه‌ى ره‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر بدات.

ئه‌بوسوده‌ دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ به‌گوێره‌ى یاساى ئه‌وه‌ى ئه‌نجامه‌كان په‌سه‌ند ده‌كات دادگاى فیدڕاڵییه‌ نه‌وه‌ك كۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان روونیشى ده‌كاته‌وه‌ كه‌ كۆمیسیۆن رۆژانه‌ روونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر تانه‌كان ده‌دات.

له‌ به‌شێكى ترى قسه‌كانى یاریده‌ده‌رى گۆته‌بێژى كۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان وه‌ڵامى ئه‌و لایه‌نانه‌ ده‌داته‌وه‌ كه‌ كۆمیسیۆن به‌ ساخته‌كاریى تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن و ده‌ڵێ، "ئه‌گه‌ر پێویست بكات ئه‌وا به‌ شێوه‌یه‌كى یاسایى مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین".

له‌ 10ى ئه‌م مانگه‌ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مانى عێراق به‌ڕێوه‌چوو، تا ئێستا كۆمیسیۆنى ئه‌نجامى كۆتایى رانه‌گه‌یاندووه‌، به‌ڵام به‌گوێره‌ى ئه‌نجامه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان لایه‌نه‌ میلیشیاكانى نزیك له‌ ئێران كه‌ له‌ چوارچێوه‌ى هاوپه‌یمانى فه‌تحن كورسییه‌كى كه‌میان هێناوه‌، بۆیه‌ ئه‌نجامه‌كان ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌ و كۆمیسیۆن بە ساختەکاریی تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین