ئەمریکا ڕووبەرووی گرفتی کورتهێنان لە شوفێر دەبێتەوە ئابووری جیهان

نوچەنێت

هەلکشانی ڕێژەی خانەنشینی و لێکەوتەکانی کۆرۆنا و کۆچی شوفێران، بۆتە هۆی دروستبوونی کورتهێنان لە رێژەی شوفێری بارهەڵگر لە ئەمریکا و پێشبینی دەکرێت تا 2030 ڕێژەکە بۆ 160 هەزار شوفێر بەرزببیتەوە

زیادبوونی خواست لەسەر شوفێرە باڕهەڵگرەکانی ئەمریکا، بۆتە هۆکاری دروستبوونی کورتهێنان لە ڕێژەی شوفێری بارهەڵگر.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی سەندیکای شوفێرانی ئەمریکا، ڕێژەی کورتهێنان لە شوفێرە بارهەڵگرەکان، ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمارکردووە و بۆ زیاتر لە 80 هەزار شوفێر بەرز بۆتەوە و پێشبینی دەکریت تا 2030 رێژەکە بگات بە 160 هەزار شوفێر

هاوکات ئاشکرایشی کرد" ئەمریکا پێویستی بە دامەزراندن و کارپێکردنی زیاتر لە ملیۆنێک شوفێر هەیە، بۆ شوێن گرتنەوەی شوفێرە خانەنشینەکان و پڕکردنەوەی خواستی بازار بۆ زیاتر بوونی رێژەی بارهەلگرەکان.

لە راپۆرتەکەی سەندیکای شوفێرانی ئەمریکادا هاتووە، هۆکاری سەرەکی پشت ئەو کورتهێنانە، کۆچی هاوڵاتیانی ئەمریکیە بۆ ناوچەی تر و هاوکات زیادبوونی رێژەی خانەنشین و لێکەوتەکانی کۆرۆنا، هۆکاری سەرەکی دروستبوونی ئەو دیاردەیەن لە بازارەکانی ئەمریکادا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین