ئەمریکا کۆمپانیایەکى تەلەفۆنیی دەردەکات ئابووری جیهان

نوچەنێت:

ویلایەتە یەکگرتووەکان کۆمپانیای (چاینا تێلیکۆم)ی چینی لە بازاڕی ئەمریکا دەردەکات چونکە بە هەڕەشەی دادەنێت بۆ سەر ئاساییشی نیشتیمانیی ئەمریکا.

ئاژانسی ئەسۆشیەیتد پرێس بڵاوی کردووەتەوە کە بەپێی فەرمانێکی واژوو کراو لەلایەن لیژنەی پەیوەندییە فیدراڵییەکانی ئەمریکا (FCC) دەبێت کۆمپانیای چاینا تیلیکۆم لە ماوەی شەست ڕۆژدا بازاڕی ئەمریکا چۆڵ بکات و چیتر لەناو ئەمریکاوە خزمەتگوزاریی پێشکەش نەکات، نە لە نێوان ویلایەتەکان و نە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی.

لیژنەی پەیوەندییە فیدراڵییەکانی ئەمریکا (FCC) دەڵێت، ئەو کۆمپانیا تەلەفۆنییەی سەر بە حکومەتی چین مەترسییە بۆ سەر ئەمریکا، بەوەی ڕەنگە چاودێریی پەیوەندییە تەلەفۆنیەکانی ناو ئەمریکا بکات، یان پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانی ناو ئەمریکا پەکبخات، یاخود سیخوڕی بەسەر خەڵکی ئەمریکاوە بکات!

لە ڕاگەیێندراوی لیژنەی پەیوەندییە فیدراڵییەکانی ئەمریکا (FCC) دا هاتووە "خاوەندارێتیی حکومەتی چین بۆ ئەم کۆمپانیایە و زاڵیی ئەو حکومەتە بەسەر کۆمپانیاکەوە، مەترسیی گەورە دروستدەکات بۆ سەر ئاساییشی نیشتیمانیی ئەمریکا".

لیژنەکە دەشڵێت، هەڵسوکەوتی (چاینا تیلیکۆم) و پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئاژانسە حکومییەکانی ئەمریکا "دوورە لە دەستپاکی، متمانەداری و وردبینی" بێئەوەی بە درێژی ئەمە ڕوونبکاتەوە.

 

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین