ئێران رووبەڕووی پڕۆژەکەی عێراق دەبێتەوە؟ شیکاری ئابوری
وەزیری پیشەسازی شانشینی ئوردن سەردانی عێراق دەکات، بۆ دەستپێکردنی پڕۆژەی هەناردەکردنی نەوتی بەسڕە بۆ عەقەبە و میسر، لە پێناو کەمکردنەوەی هەژموونەکانی ئێران بۆ سەر کەرتی وزە و پیشەسازی عێراق

نوچەنێت

وەزیری پیشەسازی عێراق، مەنهەل عەزیز خەباز،  دوای گەرانەوەی لە شانشینی ئوردن بە راگەیاندنە عێراقییەکانی ڕاگەیاند: "لە 10 ڕۆژی داهاتوودا، وەزیری پیشەسازی ئوردن، بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە پرۆژەکانی شاری پیشەسازی عێراقی ــ ئوردن سەردانی عێراق دەکات".

خەبازی گووتیشی: " ئامانجی سەردانەکەی مەها عەلی، بۆ دانانی خاڵی سەرەتای پرۆژە هاوبەشەکەی ئەو دوو وڵاتەیە، دوای دابینکردنی بڕی یەک میلیۆن دۆلاری ئەمریکی لە لایان عێراقەوە". 

وەزیری پیشەسازی عێراق بۆ ماڵپەری فەرمی مەملەکە ووتی: "هەوڵەکان بۆ بەدەستهێنانی پاڵپشتی دارایی، زیاتر لە لایان کۆمپانیاییە تایبەتەکان بەردەوام دەبێت، بۆ دەستەبەکاربوونی پرۆژەی شاری پیشەسازی." ئەمەش دوای ئەسێسمێنتی هەردوو لایەن دێت، بۆ ئامادەکردنی خشتەی ئابووری، تایبەت بە تێچووەکان، بۆ جێبەجێکردنی قۆناغەکانی ئەم پرۆژەیە.

ئەم لێدوانەی خەبازی دوای سەردانە دوو ڕۆژەکەی دێت، بۆ وڵاتی ئوردن و، کۆبوونەوەی لەگەڵ چەندین لایەنی پەیوەندیدار، لە پێناو دەستپێکردن و جێبەجێکردنی پرۆژەی ستراتیژی هاوبەشی نێوان (عێراق ــ ئوردن – میسر)، کە لە ساڵی ڕابوردوو بە پاڵپشتی هاوپەیمانە ڕۆژئاواییەکان، لە پێناو کەمکردنەوەی هەژموونی ئێران واژووکرا. 

 

لە میانەی کۆبوونەوەکاندا، سەرۆک وەزیرانی ئوردن بەشار ئەلخاسەونە، جەختی لەسەر گرنگی خێراکردنی هەنگاوەکانی پرۆژە ستراتیژییە پلان بۆداڕێژراوەکانی نێوان ئوردن و عێراق کردەوە، لەهەمان کاتدا ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، هەردوو وڵات گرنگی زۆر دەدەن بەجێبەجێکردنی هەردوو پرۆژەی شاری ئابووری لەسەر سنوور و درێژکردنەوەی هێڵی بۆری نەوتی بەسڕە بۆ عەقەبە و لەوێیشەوە بۆ میسر. 

سەرۆک وەزیران ئەوەشی خستە ڕوو، کە جێبەجێکردنی ئەو پرۆژەیە، بڕێکی باشی نەوت بۆ شانشینەکەیان دابین دەکات، جگە لەوەی کە زۆربەی کێشە لۆجستیکییەکانی هەرسێ وڵات کەمتر دەکاتەوە.

ئەم هەوڵانەی هەریەکە لە میسر و عێراق و ئوردن لە کاتێکدایە، کە دوای دەستبەکاربوونی حکوومەتەکەی موستەفا کازمی، هەوڵی بەردەوام هەن بۆ پشتگیریکردن لە پرۆژە ڕۆژئاواییەکان و ڕێگریکردن لە هەژموونە فراوانەکانی ئێران و هاوبەشەکانی لەسەر سێکتەرە جیاوازەکانی عێراق.

 

سەرچاوەی وێنەی نەخشەکە: DW

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین