ڕێخراوی کاری ناودەوڵەتی: کاریگەریەکانی کۆرۆنا بۆسەر کاتژمێرەکانی کار جێگەی مەترسین ئابووری جیهان

نوچەنێت

بەهۆی کەمی و وەرنەگرتنی ژەمی ڤاکسین لەسەر ئاستی جیهان، پەتای کۆرۆنا بۆتە هۆی کەمکردنەوەی رێژەی کاتژمێرەکانی کار، ئەمەیش لێکەوتەی نەرێنی بۆ سەر بواژنەوەی ئابووری جیهان دروست دەکات، بەتایبەت بەرزبوونەوەی ئاستی کارکردنی تەواوی لە شوێنی کار و هەڵكشانی ئەو ڕێژەیە بۆ ٪6 تا کۆتای ساڵی 2021.

بڵاوبوونەوەی دواین ڕاپۆرتی رێکخراوی کاری ناودەوڵەتی دەربارەی کاریگەریەکانی کۆرۆنا بۆسەر کار و پیشە، داهاتووی دووبارە بوژانەوەی بازارەکان دەخاتە ژێر پرسیارەوە.

کاریگەریەکانی پەتای کۆرۆنا بۆسەر کار و کاتژمێرەکانی کار و ڕێژەی کارکردن لە وڵاتە پێشکەوتوو و تازە پێشکەوتوەکاندا، زیاتر لەوەی پێشبینی کرا بووە لێکەوتەی دژواری جێهێشتوون.

بە گوێرەی راپۆرتی  ڕێکخراوی کاری ناودەوڵەتی International Labour Organization (ILO)، ڕێژەی کاتژمێرەکانی کارکردن، زۆر زیاتر لەوەی پێشبینی کرابوون دابەزیوون و یەمەیش کار دەکاتە سەر کات و ئاستی بواژنەوەی ئابووری جیهان.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، بەراورد بەساڵی 2019، ئاستی کااتژمێرەکانی کار لە ٪3.5 بۆ زیاتر لە ٪4.3 بەرزبۆتەوە، ئەمەیش بە مانای ئەو دێت کە زیاتر لە 125 ملیۆن پیشە و کارمەند ڕێژەی کاتژمێرەکانی کارکردنیان داببەزن.

هەروەها بەراورد بە کاتەکانی پێش بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرنا، لە وڵاتە پێشکەوتەکان، ئاستی کاتەکانی کارکردن بە ڕێژەی ٪3.6 دابەزیووە و لە وڵاتە تازە پێگەیشتووەکان ئەو ڕێژەیە بۆ ٪5.7 بەرزبۆتەوە. هاوکات وڵاتە هەژارەکان ڕێژەکانیان زۆر زیاتر دابەزیووە و بە ٪7.3 دەخەمڵێنرێت.

سەبارەت بە وەرگرتنی ژەمەکانی ڤاکسین و گەرانەوەی کارمەندەکان بۆ سەر کارەکانیان، ئەنجامەکانی راپۆرتی ڕێکخراوی کار، ئەو دەسەلمێنن، کە دوای نیوەی دووەمی ساڵی 2021، لە هەر 14 کەس، تەنیا کەسێک توانیویەتی بە تەواوی و لە کارکردن بەردەوام بێت، ئەوانی تر بە شێوازی پارت تایم کارەکانیان ئەنجام داوە، یانیش لە ماڵەوە کارەکانیان ڕای کردووە.

بۆیە  ئەو ئەنجامانە بۆ بازارو گەشەی ئابووری ترسناکن و پێشبینی دەکرێت تا کۆتای ساڵی 2021، ڕێژەی کاتژمێرەکانی کار بە ئاستی ٪6 داببەزێت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین