ترەمپ: وەکوو کۆمارییەکان داوای تریلیۆنان دۆلار قەرەبووی کۆرۆنا لە چین دەکەین عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

سەرۆکی پێشووی ئەمریکا دەڵێت ئەگەر کۆمارییەکان لە هەڵبژاردنی داهاتوودا سەر بکەون و حکومەت پێکبهێنن، ئەوە داوا لە چین دەکەن تریلیۆنان دۆلار قەرەبوو بدات بەهۆی ئەو زیانانەی لە ئەنجامی "بڵاوکردنەوەی" کۆرۆنا کەوتنەوە.

بە گوێرەی هەواڵی ڕۆژنامەی (ئەلئەهرامی)ی میسری، ترەمپ لە وتەکانیدا لە بەردەم هەوادارانی لە ویلایەتی تەکساس ڕۆژی شەممە 29ی کانوونی دووەم وتوویەتی "لێپرسینەوە لە چێن دەکەین لەسەر بڵاوکردنەوەی ئەو ڤایرۆسە، داوای قەرەبووی تریلیۆنان دۆلاریشیان لیدەکەین بەهۆی ئەو زیان و نەهامەتیيانەی ئەوان لە ڕێگای کۆرۆناوە هۆکاری بوون".

ترەمپ وتووشیەتی لە حاڵەتی سەرکەوتنی کۆمارییەکاندا دەستيش دەکرێتەوە بە بنیاتنانی دیوارە جیاکەرەوەکەی نێوان ئەمریکا و مەکسیک کە بە وتەی ئەو "لە ماوەی سێ هەفتەدا ئامادە دەبێت".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین