كودەتاى سوودان هەژموونى ميسڕ لەو ناوچەيە بەهێز دەكات وەرگێڕان

نوچەنێت:

رۆژنامەى لۆمۆندى فەڕەنسى ئاشكراى دەكات، كۆنتڕۆڵكردنى دەسەڵاتى سوودان لە لايەن جەنەڕاڵەكانى ئەو وڵاتە هەژموونى ميسڕ بەهێز دەكات، ئەوەش ئەمريكا نيگەران دەكات، چونكە ئەمريكا پابەندە بە گۆڕانكارى بەرەو ديموكراسى لەو وڵاتە، لە لايەكى ترەوە ئيمارات و رووسيا و توركيا هەوڵدەدەن هەژموونى خۆيان لە كيشوەرى ئەفريقيا بەهێز بكەن. 

رۆژنامەكە پێشى وايە ئەو گەمەى ئێستا بەشێكە لە تموحەكانى ئەمريكا بۆ رووبەڕووبوونەوەى هەژموونى چين و رووسيا  و وڵاتانى كەنداو و توركيا و چه‌ند وڵاتێكی تره‌.

ئەسيوبيا له‌گه‌ڵ سوودان له‌ شه‌ڕ دایه‌، لۆمەند پێى وايە، ئەسيوبيا هەوڵدەدات پاڵپشتى دەرەكى بەدەست بهێنێت، بەتايبەت پاڵپشتی توركيای بۆ گرنگه‌.

بەگوێرەى ئەو رۆژنامەيە، ئێستا هێز لە دەستى عەبدولفەتاح بورهان دایه‌، هەڕەشەش هەيە لەسەر تەقينەوەى دۆخى ناوخۆى سوودان،  چاودێرێكى سياسى بە لۆمۆندى راگەياندوە، " كودەتاى رۆژى (25)ى ئەم مانگە تەنيا نيوەى کارەکەیە‌، پێويستە چاوەڕوانى كۆتاييەكەى بكەين، ئەوەش واتە: رووبەڕووبوونەوەيەكى چاوەڕوان كراو لە نێوان جەنەڕاڵەكانى هاوپەيمانى بوڕهان و محەمەد حەمدان دەقلۆى بەرپرسى هێزە لە ناكاوەكان هەيە، چونكه‌ لەسەر پرسى ئەسيوبيا ناكۆكن".

رۆژنامەكە پێشى وايە، ئەو كودەتايەى سوودان سەركەوتنى ميسڕە، كە عەبدولفەتاح بوڕهان بەر لەوەى دەسەڵاتى گواستنەوەى وڵات بگرێتە دەستە سەردانى ميسڕى كردووە.

 زۆربەى چاودێرانى ئەو ناوچەيە پێيانوايە، "ئەو كودەتايە بە پاڵپشتى وڵاتانى كەنداو كراوە، چونكە كۆتايى هاتنى سه‌ركێشییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی مەدەنيە بۆ گواستنەوەى ديموكراسى و گه‌ڕانه‌وه‌ی سوپايە بۆ سەر دەسەڵات".

دەربارەى هەڵوێستى ئەمريكاش، ڕۆژنامەى لۆمۆند پێى وايە، سوودان بۆ ئەمريكا گرنگى ستراتيژيە هه‌یه‌ بۆ گێڕانەوەى هەژموونى خۆى بۆ كيشوەرى ئەفريقيا، چونكە پەيوەندى زۆرى بە وڵاتانى كەنداو هەيە، ئەوەش پەيوەستە بە كۆتاييهاتنى چەند هەژموونێك، كە كاريگەریه‌كانی له‌ چينەوە دەست پێ دەكات، لەو چوارچێوەش ئەمريكا ئەسيوبياى وەك خاڵى سەرەكى دەستنيشان كردوو، بەڵام هەموو شتێك لە رێڕەوى خۆى دەرچوو، ئابێ ئەحمەدى سەرۆكى ئەسيوبيا تووشى شەڕى ناوخۆ بووە، فشارە بەردەوامەكانى ئەمريكا بۆ كۆتاييهێنان بەو شەڕە شكستى هێنا.

سەبارەت بە ميسڕيش بەهۆى بەنداوى نەهزە پەيوەندييەكانى لەگەڵ ئيسيوبيا ئاڵۆزە، ميسڕ هەموو هەوڵێك دەدات ئەديس ئەبابا كۆنتڕۆڵى رووبارى نيل نه‌كات، ئەوەش لە رێگەى شەڕەوە نييە، دەيەوێت لە رێگەى گرووپە ياخييەكانى تيگراى، ياخود هاوپەيمانەكانى لە سوپاى ئازادى ئۆرۆمۆ ناسەقامگيرى بخاتە ناو ئيسيوبيا، كه‌ ئەوانە دوو بزووتنەوەى دژ بە دەسەڵاتى سياسیین، بەڵام ئەوانيش پێويستيان بە هاوكارى زۆرە.

لۆمۆند پێى وايە، تا ئێستا لايەنى مەدەنى لە هێزى سوودانى دژ بەو پاڵپشتييە، چونكە پێيان وايە دەكرێت لەو ئاڵۆزييەى ئيسيوبيا دەربازبن، بەڵام حەميدەتى نزيكە لە هەندێك بەرپرسى ئيسبوبى و بە پاڵپشتى ئيمارات بەتەواوى دژە، هەماهەنگى لەگەڵ ياخيیەكانى ئيسيوبيا كردووە، ئەوەش بە تەواوى پێچەوانەى هەڵوێستى سوپاى سوودان و عەبدولفەتاح بورهانە.

لەو دوايە سوودان و ئيسيوبيا لەسەر كۆنترۆڵكردنى سێگۆشەى فەشقە كە ناوچەيەكى ناكۆكە لە نێوان هەردولا بوو بە شەڕيان، عومەر بەشير کاتێ لە دەسەڵات سازشى بۆ ئيسيوبيا كرد، بەڵام جەنەڕاڵەكانى ئێستاى سوودان پێيان وايە مافى خۆيانە داواى بكەنەوە، ئەگەر بە زەبرى هێزيش بێت، بۆ ئەوەش دەكرێت پشت بە هاوکارییەکانى ميسڕ ببەستن. 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین