تورکیا لە ئەفریقیا بەهێزتر دەبێت ئابووری جیهان
بەهێزبوونی پەیوەندیە بازرگانییەکانی نێوان تورکیا و وڵاتانی ئەفریقیا، بەشێک لە ئامانجە جیۆپۆڵیتیەکانی تورکیایی لە یاریە هەرێمایەتیەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست و ئەفریقیا هێناوەتە دی.

نوچەنێت

پێریک ئالپ، باڵیۆزی تورکیا، لە ئەسیوپیا ڕۆژی دووشەممە لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکی رایگەیاند: "وڵاتەکەی بووەتە گەورەترین وەبەرهێنەری ئەسیوپیا لە دوای چین، پەیوەندییە سیاسییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی بە نایاب وەسف کرد."

ئەو دیپلۆماتکارەی تورکیا ئاماژەی بەوە کردووە، کە قەبارەی بازرگانی نێوان ئەسیوپیا و تورکیا، لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا بە بڕی 200 میلیۆن دۆلار زیادی کردووە، بەمەش ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان ئەو دوو وڵاتە بۆ 650 میلیۆن دۆلار بەرزبۆتەوە، هەروەها گوتی: " نزیکەی 200 کۆمپانیای تورکی دەرفەتی کاریان بۆ 30 هەزار هاوڵاتی ئەو وڵاتە ڕەخساندووە و، ڕۆڵی بەرچاویان هەبووە لە دابینکردنی پێداویستییە سەرەکییەکانی ئەسوبیا، بە تایبەت خۆڕاک." 

 

بە گوتەی ئالپ، وێرای ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییانەی ناوچەکە بە تایبەت لە هەرێمی تیغرای، بەڵام کۆمپانیا تورکییەکان توانیویانە کاریگەری ڕاستەوخۆ لەپێشڤەجوونی ئەسوبیا بگێڕن و، ببن بەفاکتەری سەرەکی  لە ڕاکێشانی وەبەرهێنەری زیاتر و پێشکەوتن لە بواری تەکنەلۆجیا و  پیشەسازی، گرنگیدانی زیاتر بە کلتوری تورکی– ئەفریقی.

 

سەرچاوە: ئاژانسی ئەنادۆڵ

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین