هۆكاره‌كانى ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ى داعش ده‌ستنیشان ده‌كرێن
نوچه‌نێت
ماڵپه‌ڕى سپۆتنیكى رووسى شه‌وى رابردوو 30ى تشرینى یه‌كه‌م "ئۆكتۆبه‌ر" به پشتبسه‌تن به لێكدانه‌وه‌ى شاره‌زایانى ئه‌منى چه‌ند هۆكارێكى ده‌ستنیشان كردووه، كه له‌پشت ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ى تیرۆریستانى داعشن. یه‌كێك له هۆكاره‌كان لاوازیى هاوئاهه‌نگى ئه‌منییه له‌نێوان ده‌زگا سه‌ربازى و ئه‌منییه‌كانى عێراق.
له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، له‌و ناوچانه‌ى له چه‌ند رۆژى رابردوودا تیرۆریستانى داعش تاوانیان تێدا ئه‌نجام داوه، چه‌ندان ده‌زگاى ئه‌منى و سه‌ربازى هه‌یه، وه‌ك سوپا و پۆلیسى فیدڕاڵى و حه‌شدى شه‌عبى و حه‌شدى عه‌شایه‌رى، كه‌چى هاوئاهه‌نگى له‌نێوان ئه‌و هێزانه لاوازه.
هۆكارێكى تر به‌گوێره‌ى لێكدانه‌وه‌ى شاره‌زایانى ئه‌منى ئه‌وه‌یه، عێراق چه‌ند ئامێرێكى پێشكه‌وتووى چاودێرى نییه و جگه له‌مانه‌یش كۆششى هه‌واڵگرى لاوازه و هێزه عێراقییه‌كان پشت به باره‌گاى جێگیر ده‌به‌ستن نه‌وه‌ك هێزى گه‌ڕۆك. هۆكارێكى تر به‌شبه‌شێنى سیاسییه له حكومڕانى، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ناوچه‌كان له ڕووى به‌رزونزمییه‌وه سه‌ختن، به‌هۆى نه‌بوونى خزمه‌تگوزارى و رێگه‌وبان هێزه عێراقیه‌كان به هه‌موو شوێنێك ناگه‌ن.
هه‌رچه‌نده له كۆتایى ساڵى 2017 حكومه‌تى عێراق سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر رێكخراوى تیرۆریستى داعش راگه‌یاندووه، كه‌چى تا ئێستا ئه‌و رێكخراوه ده‌توانێ زه‌بر بوه‌شێنێ به تایبه‌تى له شاره‌كانى مووسڵ و سه‌ڵاحه‌دین و دیاله و كه‌ركووك. له‌ماوه‌ى چه‌ند رۆژى رابردوویشدا ئه‌م رێكخراوه چه‌ندان كرده‌ى تیرۆریستى ئه‌نجام داوه.

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment