بەڕێوەبەری بەرهەمهێنانی کارەبا: دۆخمان باشتردەبێت کوردستان- عێراق

نوچەنێت

بەڕێوەبەری بەرھەمھێنانی کارەبای ھەرێمی کوردستان رایگەیاند: ھەمو یەکەکانی کارەبا چاک دەکرێنەوە و بۆ وەرزی زستان ئامادەدەکرێن بۆ ئەوەی لەم وەرزەدا کێشەی کارەبا پەیدا نەبێت.

ئەمڕۆ دووشەممە(1/تشرینی دووەم/ 2021)دیار تاھیر بابان، بەڕێوەبەری بەرھەمھێنانی کارەبای ھەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی راگەیاند: خۆمان بۆ پێدانی کارەبا لە وەرزی زستاندا باش ئامادەکردوە و ئەو یەکانەی پێویستیان بە چاککردنەوە ھەبوو، لەلایەن کۆمپانیاکانەوە چاککراونەتەوە بۆ ئەوەی لە وەرزی زستاندا توشی کێشە نەبن، بۆیە پێش وەرزی زستان ھەموان ئامادە دەبن و لەم زستانەدا دەتوانین نزیکەی سێ ھەزار و(800) مێگاوات کارەبا دابین بکەین.

بە پێی گوتەی بەڕێوەبەری بەرهەمهێنانی کارەبای هەرێمی کوردستان، بەدابینکردنی ئەو بڕە کارەبایە دەتوانرێت زیاتر لە (15) سەعات کارەبا  لە وەرزی زستان بۆ ھاوڵاتییان دابین بکرێت، چونکە دەمانەوێت ئێستا بە جۆرێک خۆمان ئامادە بکەین کە توشی ھیچ گرفتک نەبین.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین