ئێران: په‌یوه‌ندیمان به‌و هێرشه‌ى سه‌ر هه‌ولێر نییه‌ ئێران
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ى په‌یوه‌ندى به‌و هێرشه‌ نییه‌ كه‌ كراوه‌ته‌ سه‌ر هه‌ولێر و دووپاتیشى ده‌كاته‌وه‌ هه‌ر كارێك ره‌ت ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئاسایشى عێراق بخاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ سه‌عید خه‌تیبزاد گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ى هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى به‌و هێرشه‌وه‌ نییه‌ كه‌ شه‌وى رابردوو كراوه‌ته‌ سه‌ر هه‌ولێر.

خه‌تیبزاد له‌ به‌شێكى ترى لێدوانه‌كه‌ى ده‌ڵێ، "هه‌ندێك هه‌وڵى گوماناوى هه‌یه‌ بۆئه‌وه‌ى ئێران تومه‌تبار بكه‌ن به‌وه‌ى له‌پشت رووداوى بۆردمانكردنى هه‌ولێره‌، ئه‌م هه‌وڵانه‌ سه‌ركۆنه‌ ده‌كه‌ین".

دواتر گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران داوا له‌ حكومه‌تى عێراق ده‌كات رێكارى پێویست بۆ دۆزینه‌وه‌ى تۆمه‌تباران ده‌ستپێبكات.

شه‌وى رابردوو هێرشێكى مووشه‌كى كرایه‌ سه‌ر شارى هه‌ولێر و به‌هۆى ئه‌و هێرشه‌وه‌ كه‌سێك گیانى له‌ده‌ست دا و نۆ كه‌سى تریش بریندار بوون.
 

ئەمانەش ببینە

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین