ئیمارات (10) مليۆن دۆلار پێشكه‌شی توركیا ده‌كات ئابووری جیهان

نوچەنێت:

شانشینی ئه‌بوو زه‌بی و جێگری فه‌رمانده‌ی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی ئه‌و وڵاته ‌(10) مليۆن دۆلار بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی دارستانه‌ سووتاوه‌كان پێشكه‌ش به‌ توركیا ده‌كات.

ماڵپه‌ڕی (وام)ی فه‌رمی ئیمارات بڵاویكرده‌وه‌، محه‌مه‌د ئال نیهان بن زاهید شانیشینی ئه‌بوو زه‌بی و جێگری فه‌رمانده‌ی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی ئه‌و وڵاته‌، بڕی (10) ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی وه‌ك هاوكاری پێشكه‌ش به‌ توركیا كرد،  بۆ دووباره‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی دارستانه‌ سوتاوه‌كانی و ئه‌و ناوچانه‌ی رووبه‌ڕووی لافاو بوونه‌تەوە.

به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی فه‌رمی ئه‌و وڵاته‌، ئامانج له‌و هاوكارییه‌ ده‌ربڕینی هاوسۆزی ئه‌و وڵاته‌یه‌ بۆ گه‌لی توركیا، به‌و هیوایه‌ی ئه‌و هاوكارییه‌ كه‌مێك له‌ زیانه‌كانیانی باشووری رۆژئاوای توركیا كه‌م بكاته‌وه‌، بۆیه‌ش ئیمارات به‌رده‌وام ده‌ستی هاوكاری بۆ وڵاتانی برا و دۆست له‌ دۆخی له‌و جۆره‌ درێژ ده‌كات، ئه‌و جۆره‌ هاوكارییه‌ش ده‌بێته‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و زیانانه‌ی كه‌ كاره‌ساته‌ سرووشتییه‌كان به‌جێی ده‌هڵێت.

پێشتر توركیا و ئیمارات له‌سه‌ر چه‌ندین دۆسیه‌ی سیاسی ناكۆك بوون، به‌ڵام له‌ چه‌ند مانگی رابردوو په‌یوه‌ندییه‌كانیان ئاسایی بۆته‌وه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین