ئۆپێک پلەس: زیادکردنی 400 هەزار بەرمیل گونجاوە بۆ بازارەکان و خواستی سەر نەوت کەمتر دەبێتەوە ئابووری جیهان

نوچەنێت

ئۆپێک پلەس بە بیانووی کەمبوونەوەی خواستی بازارەکانی ئەورووپا بۆ نەوت مانەوەی کاریگەریەکانی پەتای کۆرۆنا بۆسەر خواستی نەوت، بڕیاریدا، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت زیاد نەکات و هاوشێوەی مانگەکانی پێشوو، تەنیا 400 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە زیاد بکەن

ئەندامانی ڕێکخراوی ئۆپێک پلەس، کۆبوونەوەی مانگی نۆڤەرمبەریان وئەنجامدا و بریاریان دا ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت زیاد نەکەن.

بەگوێرەی راگەینراوی فەرمی کۆبوونەوەکە کە لەلایەن وڵاتی سعوودیە ئیدارەی کۆبوونەوەکە درا، بازارەکانی نەوت پێویستیان بە نەوتی زیادکراو نییە و بڕی 400 هەزار بەرمیلی زیادکراو بە گوێرەی ڕێککەوتنی مانگی تەمووز، گونجاوە بۆ هێشتنەوەی بازارەکانی نەوت بە سەقامگیر و پاراستنی لە قەیران.

لە بارەی ئەنجامی کۆبوونەوەکانی مانگی نۆڤەمبەر، ئەلکساندەر نۆڤاک، جێگری سەرۆک وەزیرانی ڕووسیا وتی" پێویستە لەسەر ئەندامانی ئۆپێک پلەس، پابەندی بڕیارەکان بن و ئێمە لە کۆبوونەوەکان چاودێری بازاڕەکانی نەوت دەکەین"

هەروەها وتیشی" لە سەرەتای مانگی ئاب تا مانگی نۆڤەمبەر، ءئێمە زیاتر لە 2 ملیۆن بەرمیل نەوتمان زیادکردووە، بۆیە ئەوەی ئێستا لە بازارەکانی وزە ڕوودەدات پێوەست نیە بە نەوت، بەڵکو قەیرانی جۆرەکانی تری وزەیە و ئێمە کەرەستەی گونجاومان لەبەرد دەستە بۆ  پاراستنی بازارەکان، بە تایبەت لە کاتی زیادبوونی خواستی جیهانی بۆ نەوت"

نۆڤاک لەبارەی هۆکاری زیادنەکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لەو مانگەدا وتی" هەموو ئەندامانی ئۆپێک پلەس، هاورا بوون، لەسەر کەمبوونەوەی خواستی بازارەکانی ئەورووپا بۆ وزە  لە کۆتاییەکانی 2021ــدا، هەروەها ئەو دابەزینەی خواست لە ئەورووپا تا چارەگی یەکەمی ساڵی 2022 بەردەوام دەبێت، بۆیە ئێمە بڕیارماندا، بڕی بەرهەمهێنانی نەوت وەک مانگەکانی پێشوو بهێڵینەوە، چونکە هێشتا ئەورووپیەکان بە دەست کاریگەریەکانی پەتای کۆرۆنا دەنڵێنن".

 سەبارەت بە بڕیارەکانی ئۆپێک پلەس، وەزیری وزەی ئیماڕات، سوهەیل ئەلمەزروعی وتی" پێداگری لە بڕیارەکانی هاوبەشەکانمان دەکەینەوە"

هەروەها وتیشی" پێشبینی دەکەین زیادەی خستنەڕوو لە ناوەڕاستی ساڵی 2022 لە کۆگایەکانی نەوت ڕووبدات، بۆیە تا چارەگی سێیەمی ساڵی داهاتوو، بازاڕەکان هاوسەنگتر دەبنەوە"

هەر دەربارەی هۆکارەکانی سەرهەڵدانی قەیرانی نرخەکانی وزە، ئەلمەزروعی وتی" سەیری گاز و خەڵووز بکەن، چونکە خاوەن ڕێکخراوێکی هاوچەشنی ئۆپێک پلەس نین، بازارەکانیان تووشی گرفت و کورتهێنان بوو، بەڵام ئێمە لە بازارەکانی نەوت ئەو کێشەیەمان نیە، چونکە ئامانجمان پاراستنی هاوسەنگیە.

ئەم لێدوانانەی ئەندامانی ئۆپێک پلەس لەکاتێکدان، دوای کۆبوونەوەی مانگانەی ئۆپێک پلەس ، بە کۆی دەنگ بڕیاردرا، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت زیاد نەکرێت. هاوکات ئەم بڕیارەی ئۆپێک پلەس لە کاتێکدایە کە ئیدارەی بایدن بەردەوام داوا لە سعوودیە و ئیماڕات دەکات، لە پێناو کەمکردنەوەی نرخەکانی وزە، بەرهەمهێنانی نەوت زیاتر بکەن، بەڵام وەک مانگەکانی پێشوو، کارتەکانی بایدن، لە ئۆپێک پلەس سووتاون.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین