بەفر 2 ملیۆن بەرمیل نەوتی فەوتاند ئابووری جیهان
نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما لە ویلایەتەکانی ئەمریکا، هۆکار بووە لە کەمبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی ئەو وڵاتە بە بڕی 2 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا، ئەم روداوە دەشێت کاریگەری لەسەر نرخەکانی نەوت و ئاستی هاوردەکردنی نەوتی بۆ ئەمریکا دروست بکات

نوچەنێت

نزمبوونەوی پلەکانی گەرما، لە ئەمریکا بووە هۆی کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی ئەو وڵاتە، بە ڕێژەی 2میلیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا،

ئاژانسی Bloomberg، تایبەت بە وزە لە ڕاپۆرتێکدا، ئاماژە بە کەمبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی ئەمریکی دەدات، بە هۆی گۆڕانی کەش و هەواو، نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما بۆ ئاستی 30 ساڵ لەمەوپێش.

ئەمەش بەهۆی سەختی بەرهەمهێنانی نەوتی جەمسەرەکانی باکوری ئەو وڵاتەیە، بازرگان و بەرپرسانی بواری وزە، ئاماژە بە زیانەکانی ئەو ڕووداوە دەدەن، لە ناوچە دەوڵەمەندەکانی وزە، بە تایبەت لە هەرێمی (پیرمیان)، کە یەکێکە لە ناوچە چڕەکانی بەرهەمهێنانی نەوتی ئەمریکا لە باشووری تەکساس و باشوری ڕۆژهەڵاتی نیومەکسیکۆ.

سەرەڕای دابەزینی ئاستی بەرهەمهێنان، لە ناوچەکانی فۆرد ئیگڵ لە باشوری تەکساس، هەروەها ئەنادارکۆ لە ئۆکلاهۆما.

 

سەرچاوە: Bloomberg

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین