حکوومەتی عێراق بڕیارێکی لەبارەی کۆچبەرانی بیلا ڕووسیا دەرکرد کوردستان- عێراق

نوچەنێت

دوای زیادبوونی ڕێژەی کۆچبەرانی عێراق وهەرێمی کوردستان، و خراپی گوزەرانیان حکوومەتی عێراق 300 ملیار دیناری بۆ ئەو کۆچبەرە عێراقییانە تەرخان کرد کە لەسەر سنووری بێلاڕووسیا لەگەڵ پۆڵەندا و لیتوانیا گیریان خواردووە و دەیانەوێت بگەڕێنەوە.

نووسینگەی رایگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بەیاننامەیەکی  سەبارەت بە دۆخی کۆچبەرانی عێراق وهەرێمی کوردستان لە سنووری بێلاڕووسیا  پۆڵەندا بڵاو کردەوە.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە،  لە کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجوومەنی وەزیراندا، رەزامەندنی دراوە  بۆ خەرجکردنی بڕی 300 ملیۆن دینار(200 هەزار دۆلار) بۆ وەزارەتی دەرەوە.

ئامانجی ئەو بڕیارەی حکوومەتی کاربەڕێکەری عێراق،  خەرجکردنی پارەی گەڕانەوەیە  بۆ ئەو کۆچبەرە عێراقییانەی کە لەسەر سنووری بێلاڕووسیا لەگەڵ پۆڵەندا و لیتوانیا گیریان خواردووە و دەیانەوێت بە ئارەزوومەندانە بگەڕێنەوە.

ماوەی چەند مانگێکە لێشاوی کۆچبەرانی عێراقی لە رێگای بیلارووسیاوە بۆ وڵاتانی ئەورووپا بەردەوامە و لە چەند رۆژی رابردوودا، گەورەترین لێشاوی ئەو کۆچبەرانە لە شاری گرۆدنۆ کە ھاوسنوورە لەگەڵ پۆڵەندا رووی دا.

دوێنی سێشەممە نۆى تشرینى دووەم (2021)، رێبوار بابکەیی، سەرۆکی لیژنه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كان و ره‌وه‌ندى كوردستانی لە پەرلەمانی کوردستان، ئاشکرای کرد لێژنەیەک لە پەرلەمانی کوردستان سەردانی سنوورەکانی بیلا ڕووسیا دەکات

بابکەیەی لەوبارەیوە وتیشی"  ئەو لیژنەیەى سەردانى ئەو بێلاڕووس و پۆڵەندا دەکات، جگە لە کۆبوونەوەیان لەگەڵ بەرپرسانى باڵاى ئەو دوو وڵاتە دەبێت، سەردانى کەمپى کۆچبەرانى کوردیش دەکەن، تاوەکو لە نزیکەوە ئاگادارى کێشەکانیان بین".

رێبوار بابکەیى روونیشدەکاتەوە،  بە دیاریکراى نازانن کەى لیژنەکەیان سەردانى ئەو دوو وڵاتە دەکەن، دواى گەڕانەوەیان ڕاپۆرتێک پێشکەشى سەرۆکایەتیى پەرلەمان و حکوومەتى هەرێمى کوردستان دەکەن، بۆ خستنەڕووى چارەسەرى بەپەلە لەسەر کێشەى کۆچبەرە کوردەکان لەو دوو وڵاتە.

ئەمڕۆ چوارشەممە دەى تشرینى دووەم (2021)، زیاد ڕەئوف، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆڵەندا ڕاگەیاند، بەپێى ئەو زانیاریانەى بەرپرسانى پۆڵەندا خستوویانەتەڕوو، زیاتر لە (1000) پەنابەرى کورد گەیشتوونەتە ئەو وڵاتە.

نوێنەرى حکوومەتى هەرێمى کوردستان نایشارێتەوە، نیگەرانن لە کەیسى ژمارەیەکى زۆرى کۆچبەرى کورد لە پۆڵەندا و دەشڵێت، ئەوان کەیسەکانیان زیانی زۆرى داوە لە ناوبانگی هەرێمی کوردستان، زانیارى ناڕاستیان بە بەرپرسانى پۆڵەندا وچاودێرە ئەوروپییەکان داوە، کە عەقڵ قبووڵى ناکات.

سەبارەت بە گەڕاندنەوەى کۆچبەرە کوردەکان، نوێنەرى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە پۆڵەندا گووتى، لەگەڵ باڵوێزی عێراق هەموو هەماهەنگییەک دەکەین بۆ ئەوەی هاوکاری ئەو خێزانانە بکەین کە دەیانەوێت بە ویستى خۆیان بگەڕێنەوە و لەگەڵ گەڕانەوەی بەزۆری نین، تەنها ئەوانە نەبێت کە بەویستی خۆیان دەیانەوێت بگەڕێنەوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین