بانكى ناوه‌ندى: ناتوانین پارێزگارى له‌وانه‌ بكه‌ین مامه‌ڵه‌ به‌ دراوى ئه‌لیكترۆنى ده‌كه‌ن کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

بانكى ناوه‌ندى عێراق ئه‌مڕۆ له‌ راگه‌یێندراوێكدا هۆشدارى له‌سه‌ر مامه‌ڵه‌كردن به‌ دراوه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كان ده‌دات و دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ ناتوانرێت به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك پارێزگاريى له‌و كه‌سانه‌ بكرێت كه‌ مامه‌ڵه‌ به‌م جۆره‌ دراوانه‌ ده‌كه‌ن.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممە 11ى تشرینى دووه‌م "نۆڤێمبه‌ر" بانكى ناوه‌ندى عێراق له‌ راگه‌یێندراوێكدا هۆشدارى به‌ مامه‌ڵه‌كردن به‌ دراوى ئه‌لیكترۆنى ده‌دات، مامه‌ڵه‌كارانى ئه‌م دراوانه‌ له‌ لێكه‌وته‌ خراپه‌كانى ئاگادار ده‌كاته‌وه‌.

بانكى ناوه‌ندى ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات له‌ نزیكه‌وه‌ چاودێرى مامه‌ڵه‌كردن به‌و جۆره‌ دراوانه‌ ده‌كات، به‌ هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌م دراوانه‌ له‌ عێراق ملكه‌چى هیچ رێسایه‌كى یاسایى و چاودێرى و ته‌كنیكى نین.

هاووڵاتییانيش له‌ لێكه‌وته‌ خراپه‌كانى مامه‌ڵه‌كردن به‌و دراوانه‌ ئاگادار ده‌كاته‌وه‌، ده‌شڵێ، هیچ پارێزگارێییه‌كى یاساى بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ نییه‌ كه‌ مامه‌ڵه‌ به‌م جۆره‌ دراوانه‌ ده‌كه‌ن".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین