عێراق داهاتی کێڵگە نەوتیەک ئاشکرا دەکات کوردستان- عێراق

نوچەنێت

کۆمپانیای لوک ئۆیلی ڕووسیا، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی کێڵگەکانی نەوتی قەرنە 2ــی گەیاندە ملیارێک بەرمیل نەوت و وەزیری نەوتی عێراق ئاشکرای کرد، داهاتی نەوتی ئەو کێڵگەیە زیاتر لە 40 ملیار دۆلار بووە.

وەزارەتی نەوتی عێراق  و کۆمپانیای لوک ئۆیلی ڕووسی، لە مەراسیمێکدا، هەڵكشانی رێژەی بەرهەمهێنانی نەوتی کێڵگەی قەرنە 2ــیان  ڕاگەیاند.

ئیحسان عبدولجەبار  وەزیری نەوتی عێراق، لە میانەی پێشکەشکردنی وتارێک و گەیشتنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی کێڵگەی قەرنە2 بە ملیارێک بەریک نەوت وتی" ئەو ئەنجامەی بەدەستمان هێناوە، بۆ ئێمە ڕۆژێکی مێژووییە ، پیشەسازی نەوتی عێراق و ئاستی بەرهەمهێنانی ڕێژەیەکی پێوانەیی تۆمار کردووە"

هاوکات وتیشی" داهاتی نەوتی کێڵگەی نەوتی قەرنە 2 زیاتر لە 40 ملیار دۆلار بووە، ئەمەیش بۆ پاڵپشتی بوودجەی عێراق، ەهنگاوێكی مێژووی دەبێت".

عبدولجەبار سەبارەت بە ڕۆڵی کۆمپانیای لوک ئۆیلی ڕووسی وتی" خواست و ئامانجی ئێمەیە، کە کۆمپانیای لوک ئۆیل هەمان ئەزموونی کارکردنی کێڵگەکانی لە پرۆژەی تازەی الرقعة الـ10 دووبارە بکاتەوە و ئاستی بەرهەههێنانی نەوت زێدەتر بکەن"

وەزیری نەوتی عێراق جەختی لەوەیش کردووە، کە کۆمپانیای لوک ئۆیلی رووسی، جگە لەوەی توانیویەتی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ یەک ملیار بەرمیل بەرزبکاتەوە، هاوکات لە ماوەی ڕابردوودا، ژمارەیەکی زۆری هەلی کاری ڕەخساندووە و  لەڕێگەی بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای سەردەم و پێشکەوتوو پەرەپێدانێکی بەرچاوی لە کەرتی وزەی عێراقدا کردووە.

ئامانجی عێراق بەرزکردنەوەی ڕێژەی بەرهەمهێنانی نەوتە بۆ 8 ملیۆن بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا تا ساڵی 2027، بۆ ئەو مەبەستە لە پلانیدایە تا ئەوکات رێژەی بەرهەمهێنانی نەوتی کێڵگەکانی قەرنە 2 لە 400 هەزار بەرمیل بۆ 800 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا زیاد بکات.

 کۆمپانیای لوک ئۆیلی رووسی کە جێبەجیکاری سەرەکی بەرهەمهێنانی نەوتە لە کێڵگەکانی قەرنە 2، پرۆژەیەکی تری بۆ بەرهەمهێنانی نەوتی زیاتر لە عێراق ڕاگەیاند، دوای ئەوەی بیرە نەوتێکی تازەی بە یەدەگی 7 ملیار بەرمیل نەوت لە کێلگەی ئەریدۆ دۆزیەوە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین