ڕووسیا بیرە نەوتێکی بە یەدەگی 7 ملیار بەرمیل لە عێراق دۆزیەوە کوردستان- عێراق

نوچەنێت

کۆمپانیای لوک ئۆیلی ڕووسی لە عێراق دۆزینەوەی بیرە نەوتێکی تازەی بە یەدەگی زیاتر لە 7 ملیار بەرمیل نەوت ئاشکرا کردوو و دووپاتیکردەوە، دوای پرۆژەی قەرنە 2، کارەکانی رووسیا فروانکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی کێڵگەی ئەریدۆ دەبێت

کۆمپانیای LUKOILــی ڕووسی، دۆزینەوەی بیرە نەوتێكی تازەی لە عێراق ئاشکراکرد.

 ڤاگێت ئەلیکبیروڤ سەرۆکی کۆمپانیای LUKOILــی ڕووسی لە میانەی بەشداریکردنی مەراسیمی کێڵگەی قەرنە 2  ڕایگەیاند" ئەمڕۆ ڕۆژێكی گرنگە بۆ ئێمە، دوای ئەوەی توانیمان ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی کێڵگەی قەرنە 2 بگەینین بە زیاتر لە ملیارێک بەرمیل نەوت"

هەروەها وتیشی" ئەوەی کردوومانە بە هاوکاری و هەماهەنگی بەردەوامی حکوومەتی عێراقی بووە"  

ئەلیکبیروڤ لە کاتی پێشکەشکردنی وتارەیەکی لە لە مەراسیمەکە ئاشکرای کرد" ئێمە کێڵگەیەکەی تازەمان لە عێراق  بەناوی کێڵگەی ئەریدۆ دۆزیوەتەوە، کە خاوەن زیاتر لە 7 ملیار بەرمیل نەوتی یەدەگە"

سەرۆکی کۆمپانیای LUKOILــی ڕووسی دەشڵێت" دوای پرۆژەی قەرنە 2،  پرۆژەی دووەممان  کارکردن لەو کێڵگەیە دەبێت"

هاوکات وتیشی" ئێمە هاوبەشی سەرەکی حکوومەتی عێراق و وەزارەتی نەوتی عێراقین، و بەردەوام دەبین لەو هاوکارییە".

لە ڕێککەوتی 4/6/2021، سەرۆکی کۆمپانیای لوک ئۆیل،  “فاگیت ئەیلکیبروڤ” لە کۆربەندی ئابووری سان بتسربۆگ، ڕایگەیاند" هەموو ئامادەکارییەکان کراون بۆ گەرانەوەی کۆمپانیایە ڕووسیایەکان بۆ کارکردن لە کێڵگە نەوتیەکانی وڵاتی ئێران، چاوەروانی هەر دەستپێشخەریەکی حکوومەتی ئێرانین بۆ دەستپێکردنی پرۆژەکەمان".

 سەرۆکی کۆماپانیای لوک ئۆیل لە بارەی کارکردنی لە کێڵگە نەوتیەکانی عێراق ووتی" حکوومەتی بەغدا دەیەوێت دانووستان لەسەر چەندین خاڵی جودا بکات، لە پێناو زیادکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی کێڵگە نەوتییەکانی ئێمە، چونکە لە رووی جیۆلۆجیەوە کاری بەرهەمهێنان لەو ناوچانەدا زەحمەتر و جیاوازترە".

کارەکانی کۆمپانیای “ لوک ئۆیل”ـی ڕووسی لە عێراق  فراوانتر دەبن، جگە لە پرۆژەی قەرنە 2، لۆک ئۆیل هەوڵی کارکردن لە کێلگەی ئاردۆ، دەکات کە لە ساڵی 2017 دۆزرایەوە، ئامانجی ڕووسیا، ڕێککەوتنە لەگەڵ حکوومەتی بەغدا تا کۆتاییەکانی ساڵی داهاتوو، لە پێناو بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان بۆ 30 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە، بۆ ئەو مەبەستەش 18 مانگی پێوسیتە لە پەرەپێدانی کێلگە نوێیەکەو دەستکردن بە کاری بەرهەمهێنان.

سەبارەت بە ئامانجە فرەلایەنەکانی نێوان رووسیا و عێراق،  ئیحسان عبدولجەبار ووتی" بۆ پێشخستنی ئابووری نیشتمانی عێراق، ئێمە پێویستمان بە پەرەپێدانی زیاتر هەیە، لە پرۆژە وەبەرهێنانە ستراتیژیەکان" هەروەها دووپاتی کردەوە کە پرۆژەی گازی بەسرە، بەیەکێک لە کرنگترین پرۆژەی داهاتووی عێراق دادەنرێت بۆ دابینکردنی گازی سروشتی.

پێشتر ڕووسیا وەک تەکتیکێک، بە حکوومەتی عێراقی راگەیاند، کە کارکردنیان لە کێڵگە نەوتیەکانی قەرەنە 2 دەوستێنن، بەڵام دواتر ئاشکرای کرد کە بەردەوام دەبن، ئامانجی ڕووسیا لەو سیاسەتە، ناچار کردنی عێراق بوو بۆ واژوو نەکردنی گرێبەستی نەوتی لەگەڵ کۆمپانیای ڕۆژئاوایی و بیانی تر.

کۆمپانیای لوک ئۆیل یەکێکە لەو کۆمپانیایانەی رووسیا کە کار لە بەرهەمهێنانی وزەی سەوز(هایدرۆجین) دەکات، بە جۆرێک لە کێڵگەی Volgograd خاوەن وێستەگەیەکی کارەبایە و توانیای بەرهەمهێنانی 5.7 مێگاواتە، و لە پلانیدایە ئەو رێژەیە بۆ 20 مێگاوات کارەبا بەرز بکاتەوە. ئەم هەوڵەی کۆمپانیای لۆک ئۆییل بە هەنگاوێکی گرنگی وڵاتی رووسیا دادەنرێت بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی کاربۆن، هەرچەند رووسیا لەسەر ئاستی جیهان لە پلەی 20ــــیەم دایە بۆ پەیڕەوکردنی سیاسەتی سفر کاربۆنی تا ساڵی 2050.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین