ئەمریکا هۆشداریەک ئاراستەی سعوودیە دەکات ئابووری جیهان

نوچەنێت

ناچارکردنی کۆمپانیای Uber Technologiesــی ئەمریکی بە پێدانی 10 ملیۆن دۆلار وەک باج، بووە هۆی ئاراستەکردنی هۆشداریەک لە ئیدارەی ئەمریکا بۆ دەستەڵاتدارانی سعوودیە و گۆڕینی یاسای باجی وڵاتەکەیان.

ئیدارەی ئەمریکا لە ڕێگەی باڵیۆزخانەکەی لە سعوودیە، هۆشداریەک سەبارەت بە یاسای باج ئاراستەی دەستەڵاتدارانی  سعوودیە دەکات و دووپاتیدەکاتەوە، بەردەوام بوون لەسەر ئەو یاساییە دەبێتە هۆی داتەپینی ئاستی وەبەرهێنانی بیانی لە ناوچەکە.

لە بەیاننامەی باڵیۆزخانەی ئەمریکادا هاتووە" بەشێکی زۆری کۆمپانیایە بیانیەکان تووشی گرفتی پێدانی باج بوونەتەوە وئەمەیش دەرخەری ئەو راستیە کە یاسای باجی سعوودیە شەفاف و ڕوون نیە بۆ ئەو کۆمپانیایانە بەراورد بە یاسای وڵاتانی تر".

ئاراستەکردنی ئەو هۆشداریەی ئەمریکا بۆ وڵاتی سعوودیە لە کاتێکدایە، شازادەی جێنشینی سعوودیە هەوڵ بۆ راکێشانی ژمارەیەکی زیاتری وەبەرهێنی بیانی دەدات و ئامانجیەتی ئاستی وەبەرهێنانی بیانی بۆ 100 ملیار دۆلار تا ساڵی 2030 بەزربکاتەوە، هەر بۆیەش سیستەمی یاسای باجی سعوودیە، فاکتەرێکی سەرەکییە بۆ گەیشتن بەو ئامانجە، بەڵام چاکسازیکردن لەو یاسایە بۆ سعوودیە ‌هێندە ئاسان نیە.

هۆکارێکی تری ئەو هۆشداریە ئەمریکا پێوەستە بە بڕیاری سەپاندنی باج بەسەر کۆمپانیایە ئەمریکیەکانی Uber Technologies و ناچارکردنی بە پیدانی زیاتر لە 10 ملیۆن دۆلار وەک باجی کارکردن لە سعوودیە، ئەمەیش ژینگەیەکەی تژی رکابەری لە نیوان کۆمپانیایە سعوودی و ئەمریکیەکان دروست کردووە.

ئابووری سعوودیە بە زیاتر لە 840 ملیار دۆلار مەزندە دەکرێت و بە گەورەترین ئابووری لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دادەنرێت، بەڵام بەشێکی زۆری کۆمپانیایە بیانیەکان کارکردن لە وڵاتانی تری ناوچەکە، بە نموونە ئیمارات و میسر بە گونجاوتر دەزانن ، نەک کارکردن لە وڵاتی سعوودیە، بۆیە ئەمانجی سەرەکی شازادەی سعوودیە گۆڕینی ئەو ئاراستەیە  و هەوڵدەدات وەبەرهێنی بیانی زیاتر رابکیشت و یاساکانی سعوودیە بگۆڕیت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین