وه‌زیرى نه‌وتى عێراق: ئۆپێك كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى نرخى نه‌وت ناكات کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

ئیحسان عه‌بدولجه‌بار وه‌زیرى نه‌وتى عێراق بڕى زیادبوونى به‌رهه‌مى وڵاته‌كه‌ى بۆ ساڵى داهاتوو ئاشكرا ده‌كات و ده‌شڵێ، "رێكخراوى ئۆپیك كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ یان نزمكردنه‌وه‌ى نه‌وت ناكات".

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 13ى تشرینى دووه‌م، ئیحسان عه‌بدولجه‌بار وه‌زیرى نه‌وتى عێراق رایگه‌یاند، له‌ چاره‌گى یه‌كه‌مى ساڵى داهاتوو عێراق رۆژانه‌ بڕى سێ ملیۆن و 400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ى ده‌ره‌وه‌ ده‌كات و دووپاتیشى كرده‌وه‌ ئه‌مه‌ پشكى عێراق ده‌بێت له‌ بازاڕى نه‌وتدا.

وه‌زیرى نه‌وتى عێراق ئامانجى رێكخراوى ئۆپێكى له‌ به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت روونكرده‌وه‌ و گوتى، "رێكخراوى ئۆپێك به‌ زیادكردنى به‌رهه‌مى نه‌وت به‌ شێوه‌ى پله‌ له‌ دواى پله‌، كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ یان نزمكردنه‌وه‌ى نرخى نه‌وت ناكات، به‌ڵكو كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى بازاڕى وزه‌ سه‌قامگیر بێت".

له‌گه‌ڵ هاتنى په‌تاى كۆرۆنا و دابه‌زینى نرخى نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانى دنیا، وڵاتانى به‌رهه‌مهێنه‌رى نه‌وت له‌سه‌ر سنوورداركردنى بڕى به‌رهه‌مهێنانى هه‌ر وڵاتێك رێككه‌وتن، بۆئه‌وه‌ى كار بۆ سه‌قامگیرى بازاڕى نه‌وت بكه‌ن.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین