پێدەچێت ڕاوەماسی ببێتە نوێترین گرفتی نێوان ئەمریکا و چین عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

گۆڤاری "ناشناڵ ئینترێست"ی ئەمریکی دەڵێت، ڕاوەماسی نایاسایی کە چین ئەنجامی دەدات لە کەناراوەکانی ئەمریکای باشوور، لەوانەیە ببێتە بابەتێکی دیکەی ڕووبەڕووبوونەوە لەنێوان ئەمریکا و چین.

سانتیاگۆ پریڤید، پڕۆفیسۆری توێژینەوە تایبەتە نێودەوڵەتییەکان لە زانکۆی بەناوبانگی جۆن هۆپکینز، لە نوسینێکیدا لەو گۆڤارە ئەمریکییەدا ئاماژە بە ڕووداوێک دەدات کە تێیدا دامەزراوەی دەریاوانیی ئیکوادۆر لە 16ی تەمموزی رابردوو ئوستوڵێکی دەریاییان دەستنیشان کردووە کە لە 250 کەشتی پێکهاتوون و ئاڵای چینیان لەسەر بووە لە نزیک سنوورە ئاوییەکانی دورگەی گالاپاگۆسی ئیکوادۆر.

وەکو لە نووسینەکەدا هاتووە ئەو ئوستوڵە چینییە چەند هەفتەیەک لەو ناوچەیە کاریان کردووە و ماونەتەوە، کەچی ئامێرەکانی دەستنیشانکردنی شوێن (جی پی ئێس)یان کوژاندووەتەوە، لەکاتێکدا بەپێی یاسا نابێت ئەو ئامێرانە بکوژێننەوە.

گۆڤارە ئەمریکییە دەشڵێت، لایەنە پەیوەندیدارەکان گومانیان بۆ دروستبووە سەبارەت بەم چالاکییە نایاساییانەیەی چین، کە یەکەمجار نییە و تێیدا دەوڵەتانی ئەمریکای باشوور ڕووبەڕووبوون لەگەڵ حاڵەتی راوەماسیی نایاسایی بەدەر لە ئاگادارکردنەوەی وڵاتانی ناوچەکە و ڕەچاوکردنی یاساکانی ڕاو.

ئەمریکا نیگەرانیی دەربڕیوە سەبارەت بەم چالاکییانە و پشتیوانیی ئەوە دەکات توانای وڵاتانی ناوچەکە بەهێز بکرێت بۆ رووبەرووبوونەوەی ڕووداوی لەم جۆرە.

ناشناڵ ئینترێست روونیشدەکاتەوە، ڕاوی نایاسایی و تۆمارنەکراو و ڕێکنەخراو دەبێتە مەترسی بۆ سەر ئاساییشی نیشتیمانیی ئەمریکا، چونکە دەکرێت لەڕێی ئەمانەوە قاچاخچێتیی بە مرۆڤ، بەرهەمە دەریاییەکان و ماددە هۆشبەرەکان ئەنجام بدرێت.

وەکو گۆڤارە ئەمریکییەکە دەیڵێت، ڕاوەماسیی نایاسایی دەبێتە هۆی ڕەخساندنی ژینگەیەکەی لەبار بۆ تاوانی ڕێکخراو و کاریگەریی نەرێنی لەسەر ئابووریی ناوخۆیی و ئاساییشی خۆراکی.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین