محەمەد بن زاید سەردانى توركیا دەكات
نوچەنێت:
ئەمڕۆ دوو شەممە (15ى تشرینى دووەمى 2021) ماڵپەڕى (عەرەبى 21) بڵاویكردەوە بڕیاڕە (24)ى ئەم مانگە محەمەد بن زاید سەردانى توركیا بكات و لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، پەیوەندى نێوان هەردوو وڵات و دۆسیەى ئابوورى ئیمارات لە توركیا تەوەرى سەرەكى كۆبوونەوەكەیانە.
لە لایەكى ترەوە ماڵپەڕى (میدل ئیست ئاى) بەپشت بەستن بە چەند سەرچاوەیەكی ناوخۆی توركیا بڵاویكرده‌وه، ئەو سەردانە بۆ دەستپێكردنى قۆناغێكى نوێیە لە نێوان ئەو دوو وڵاتە، چونكە پێشتر بەهۆى كودەتاكەى تەمووزى (2016) و چوونی توركیا بۆ لیبیا پەیوەندیان ئاڵۆز بوو.
له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه توركیا و ئیمارات رێككەوتنێكى نوێیان بۆ گواستنەوەى كاڵاكان لە ئیماراتەوە بۆ توركیا بەرێگەى ئێرانەوە خسته بواری جێبه‌جێكردن.
لە مانگى ئەیلولى ئەمساڵ ماڵپه‌ڕى ئه‌لمۆنتیۆر كه له ئه‌مریكایه له راپۆرتێكدا ئاشكراى كرد، سەرۆك نێچیرڤان بارزانى هاوكار بووه لە ئاسییکردنەوە پەیوەندیى نێوان ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكى توركیا و محه‌مه‌د بن زاید ئال نه‌یان.
ماوه‌ی (10) ساڵە محه‌مه‌د بن زاید سه‌ردانی توركیای نه‌كردووه، له دوای قووڵبوونه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كانی نێوانیان له‌سه‌ر چه‌ندین دۆسیەک ئه‌وه یه‌كه‌م جاره سه‌ردانی توركیا ده‌كات.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment