سه‌ركرده‌كانی جیهان چۆن پەیوەندیى تەلەفۆنى لەگەڵ یه‌كتر ئەنجام دەدەن؟
نوچەنێت:
سه‌ركرده‌كانی جیهان چۆن په‌یوه‌ندی به یه‌كتره‌وه ده‌كه‌ن؟
كه‌ناڵی بی بی سی راپۆرتێكی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بڵاوكردۆتەوە، له‌سه‌رەتای راپۆرته‌كه ئاماژه به‌و ده‌نگدانه‌وه ده‌كات كه له دوای په‌یوه‌ندیی نێوان دۆناڵد ترامپ و تسای واینگ وینی سه‌رۆكی تایوان دروست بوو، ئه‌و ده‌نگدانه‌وه ته‌نیا لەبەر په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی نه‌بوو، بەڵكو په‌یوه‌ندی بەو دوو وڵاته هەبوو، ماوه‌ی (40) ساڵ بوو به فه‌رمی پەیوەندیان پچڕابوو، بەمەش سه‌رۆكی ئه‌مریكا یاسا و سیاسه‌تی وڵاته‌كه‌ی پێشێل كرد.
لەبەشێكى ئەو راپۆرته باس لەوە دەكات، له په‌یوه‌ندییە ته‌له‌فۆنییەکاندا لە به‌رزترین ئاست، هەر وڵاتێک چه‌ندین مه‌رج و پڕۆتۆكۆڵی تایبه‌تی به خۆى هەیە، هه‌ندێك لەو مەرجانە هاوبه‌شن ئه‌وه‌ش تەنیا له پێناو خۆپاراستنه له هه‌ندێك كێشه، كە زۆر جار لە ئه‌نجامی به‌لارێبردنی پەیوەندییەكان و بڵاوكردنه‌وه‌ی پڕوپاگه‌نده دروست دەبێت، بۆ ئەوەى نەبنە قوربانى بە ئامانج گرتنى كه‌سایه‌تییه گه‌وره‌كان، كۆمەڵێك رێكار دەگرنەبەر.
سەرەتا ئیداره‌ی هه‌ردوو وڵات رێكاری تایبه‌ت بۆ رێكخستنی ئه‌و په‌یوه‌ندییه ده‌گرنه‌به‌ر، ستیڤ ئیتس جێگری سه‌رۆكی راوێژكاری كاروباری ئاسایشی جۆرج بۆشی سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا ده‌ڵێت، "ده‌كرێت رێكاره‌كان زۆر ساده بن، ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوو وڵات ستراتیژی و به‌هێز بێت، كارمه‌ندانی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان، په‌یوه‌ندی به وڵاتی به‌رانبه‌ر ده‌كه‌ن، پێیان راده‌گه‌ینن، سه‌ركۆمان ده‌یه‌وێت قسه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكتان بكات".
ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كه زۆر به‌هێز نه‌بێت، ده‌كرێت بۆ په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی باڵیۆزى وڵات به‌ناوی سه‌رۆكه‌كه‌ی داوا له سه‌رۆكی وڵاتی به‌رانبه‌ر بكات، هه‌ر دوولا ئاماده سازی ده‌كه‌ن، هۆكارەكان روون دەكەنەوە، كە تا چه‌ند ئەو بابەتە پێویستە به ته‌له‌فۆن گفتوگۆى لەسەر بكرێت، نووسینگه‌ی هه‌ردوو سه‌رۆك به هاوكارى یەكترى كاتی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه دیاری ده‌كه‌ن.
به‌ر له ده‌ستپێكردنی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی هه‌ردوو سه‌رۆك زانیاری ته‌واوی یه‌كتریان له‌لایه‌ن یاریده‌ره‌كانیان پێ ده‌گات، تایبه‌ت به‌وه ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتیمانیی سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆسیه‌ی ته‌واوی په‌یوه‌ست به ئاسایش و سیاسەتی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ی لایه.
به‌ڵام په‌یوه‌ندی ته‌شریفاتى، دۆسیه‌كه‌ی بچووكه، له رێگه‌ی داواكاری سه‌ره‌تایی ئه‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیه باس ده‌كرێت، ئه‌وه‌ش به‌گوێره‌ی دوو پێشنیاز یاخود سێ پێشنیازه، كه ده‌كرێت له كاتی په‌یوه‌ندییه‌كه باس بكرێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش دۆسیه‌ی زانیاری كه‌سی و دۆخی قسه‌كه‌ر بۆ لایه‌نی به‌رانبه‌ر له‌خۆ ده‌گرێت.
ئه‌گه‌ر بابه‌ته‌كه هه‌ستیارتر بوو، سه‌رۆكی ئه‌مریكا زانیاری زیاتری ده‌وێت، ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی گوێ له په‌یوه‌ندی هه‌ردوو سه‌رۆك ده‌گرن.
ئه‌و كاته‌ی دوو سه‌رۆك به ته‌له‌فۆن گفتوگۆ ده‌كه‌ن، یاریده‌ران و راوێژكاران و وه‌رگێڕه‌كان گوێیان لێ ده‌گرن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر سه‌ركرده‌ی دوو وڵات زۆر به باشیش به زمانێك قسه بكه‌ن، له عورفی سیاسی وا باوه، ئه‌وانه‌ی پۆستی باڵایان هه‌یه له بۆنه فه‌رمییه‌كان به زمانی دایك قسه ده‌كه‌ن.
له ئه‌مریكا وه‌رگێڕه‌كان پێویسته مۆڵه‌ت وه‌ربگرن بۆ ئاگاداربوون له زانیارییه نهێنییه‌كان و به‌وردی ژیاننامه‌یان ده‌خوێننه‌وه، له رێگه‌ی ئامێری ئاشكرا كردنی درۆ پشكنینیان بۆ ده‌كه‌ن، دوای ئه‌وه رێگه‌یان پێ ده‌درێت به‌شداری له دانیشتنی ئاسته باڵاكان بكه‌ن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment