دادگاى بازرگانى لە هەرێمى کوردستان دادەمەزرێت کوردستان- عێراق

نوچەنێت

وەزیری دادى هەرێمى کوردستان و سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی، دامەزراندنی دادگايەکى بازرگانی لە هەرێمى کوردستان بە گرینگ و پێویست دەزانن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (18)ى تشرینى دووەم (2021)، فرسەت ئەحمەد، وەزیرى داد، عەبدولجەبار عەزیز حەسەن، سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی لە کۆبوونەوەیەکدا، دامەزراندنى دادگای بازرگانی یان ئابووری بۆ خێرا یەکلابکرێنەوە "ئەو سکاڵایانەى کە پەیوەستن بە بواری بازرگانی و کۆمپانیا خۆماڵی و بیانییەکان."

بەپێى ڕاگەیێندراوى وەزارەتى داد لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژەوە بەوەکراوە، ڕاستە داواى بازرگانی پێویستی بە خێرایی هەیە، بەڵام پێویستە ناوى دادگاکە ئابوورى بێت تا هەموو چالاکییە ئابورییەکانی وەکو بازرگانی و وەبەرهێنان و کاری کۆمپانیا جیاجیاکان بگرێتەوە.

سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی هەرێـمی کوردستان، ڕاشیگەیاندووە، "لە ئەنجومەنی دادوەریی، دەستمان بە چاکسازییەکان کردوە"، دەشڵێت، دەبێ "چەند مەرجێکی نوێ و پێویست بخرێتەسەر مەرجەکانی وەرگرتنی قوتابیان لە پەیمانگەی دادوەریی، ئەو قوتابیانەی لە پەیمانگەی دادوەریی وەردەگیرێن پێویستە بەوردیی تێستی توانست وشیاندنیان بۆ بکرێت."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین