قازانجەکانی گازپرۆم لە هەڵکشان بەردەوامن شیکاری ئابوری
پێویستیە ناچار و و بەردەوامەکانی بازارەکانی یەکێتی ئەورووپا بۆ گازی سروشتی ڕووسیا و زیادبوونی خواستی جیهانی و بواژنەوەی بازارەکانی وزە، داهاتی کۆمپانیای گازپرۆمیان گەیاندە لووتکە

نوچەنێت

کۆمپانیای گازپرۆمی ڕووسی لە چارەگی یەکەمی 2021ـدا، لە قازانج کردن بەردەوامە، ئەمەیش بە هۆی زیادبوونی خواستی بازاڕەکانە بۆ گازی سروشتی و هەڵكشانی نرخی وزەیە. بە جۆرێک لە چوار مانگی یەکەمی ساڵدا، قازانجەکانی بەرهەمهێنان وفرۆشتنی گازی سروشتی گازپرۆم  زێدەتر لە 6.1 ملیار دۆلار (447.3 ملیار رۆبل) بوون. چەندین هۆکار پاڵنەری ئەو قازانجەی کۆمپانیاییە رووسیکەن، لەوانە:

  1. گۆڕان لە پێنوێنەکانی بازاری گازی سرووشتی و کاریگەرییەکانی
  • بەرزبوونەوەی ئاستی فرۆشتنی کۆمپانیایی گاز پرۆم بە ریژەی ٪31 و بە بڕی 312.7 ملیار دۆلار، بەراورد بە 231.1 ملیار دۆلار لە چارەگی یەکەمی ساڵی 2020.
  • بوژانەوەی خواستی بازارەکانی ئەورووپا بووە هۆی بەرزبوونەوەی  داهاتی ئەو زیادبوونە بە بری 161.1 ملیار دۆلار، بەراورد بە 50.9 ملیار دۆلار لە ساڵی 2020
  • زیادبوونی خواستی بازارەکانی ئەورووپا، بووە هۆی بەرزبوونەوەی داهاتی فرۆشتنی گازی سروشتی ڕووسیا  بە رێژەی ٪50، ئەمە لە کاتێکدایە کە قازانجی گاز پرۆم لە فرۆشتنی گاز بە وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی سۆفیەتی جاران تەنیا بەڕێژەی ٪20 بۆ ٪30 بەرزبۆتەوە.
  • بەربوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی گازی سروشتی بە بری زێدەتر لە 6.6 ملیار دۆلار
  • گۆڕان لە پێنوێنەکانی دراوە جیهانییەکان بە تایبەت رۆبڵی رووسی،  هۆکار بوون لە زیادبوونی پارەی کۆمپانیاییەکە بە  رێژەی ٪23 و بەمەش بڕی 244.7 ملیار دۆلار چۆتە سندووقی دراوی کۆمپانیای گازپرۆم.
  • کەمبوونەوەی ئاستی قەرزەکانی کۆمپانیای گازپرۆم بە ڕێژەی ٪10 واتە تەنیا 475.8 ملیار دۆلار، ئەمەیش بە هۆی زیادبوونی داهاتی کۆمپانییەکەوە بووە.

2. پەرەپێدانی کێلگە و بۆریەهێڵەکانی گواستنەوە

  • کۆمپانیای گاز پرۆمی رووسی  لە سەرەتاییەکانی ساڵی 2021 دەستی کرد بە هەناردەکردنی گازی سڕبیا بۆ بوڵگاریا، لە رێگەی پڕۆژەی بۆڕیەهێڵی تورک ستێرمەوە.
  • لە مانگی نیسانی ڕابردوو، کۆمپانیای گازپرۆم، بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیایی Wintershall Deaـێ نەرویجی، دەستی کرد بە بەرهەمهێنانی گاز لە کێڵگەکانی یورونگوسیکوی نزیک لە سنوورەکانی وڵاتی رووسیا.
  • پلانی دروستکردنی پاڵاوگەی گازی نوێ لە ویستگەی “یوست لۆگا”، کە دەکەوێتە باکووری رۆژئاوای وڵاتی رووسیا  بووە هۆی زیادبوونی رێژەی بەرهەمهێنانی گازی زیاتر لە ناوچەکەدا.
  • فرۆشتنی سیوولە و سەنەداتی کۆماپانیاییەکە بە بڕی 2 ملیار یۆرۆ لە قۆناغی یەکەم و ملیاریك یۆرۆ لە قۆناغی دووەم.
  • پلانی گازپرۆم بۆ زیادکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی گازی سروشتی بۆ 506.5 ملیار مەتر سێجا تا کۆتاییەکانی ساڵی 2021، ئەمەیش بە واتای زیادبوونی ڕێژەی ٪11.9 دێت، دوای ئەوەی بڕی بەرهەمهێنان تەنیا 452.7 ملیار مەتر سێجایە، ئەم ئاستەی بەرهەمهێنانی گازی سروشتی لە لایان گازپرۆمەوە، بە راورد بە دەساڵی رابردوو، بەرزترین ئاستە.
  • بەکارخستنی کێلگەی گازی خراساڤی بۆ زێدەکردنی ئاستی بەرهەمهێنان و راکێشانی بۆریە هێڵی گواستنەوە لەو کێڵگەیە گرنگە کە لە ساڵی 1996 دۆزراوەتەوە و بەیەکەبەستنەوەی بە کێڵگەکانی جەزیرەی یامی جەمسەری بەستەڵەک.

3.  تەواو بوونی پرۆژەی نۆرد ستێرم 2

کۆمپانیایی گازپرۆم کۆمپانیای جێبەجێکاری پرۆژەی ستراتیژی نۆرد ستێرم 2 ی ڕووسیە بۆ گواستنەوەی گازی ڕووسیا بۆ وڵاتی ئەڵمانیا لە ڕێگەی دەریای بەلتیکەوە بۆ باکووری ئەورووپا.

ئامانجی رووسیا و گازپرۆم لەو پرۆژەیە هەناردەکردنی ساڵانە بڕی 55 ملیار مەتر سێجای گازی سروشتی رووسیایە بۆ بازارەکانی ئەورووپا، ئەم پڕۆژەیە بە جیگرەوەی پرۆژەی نۆرد ستێرم 1 دادەنرێت کە لە ساڵی 2011 وەستێنرا.

گرنگی پرۆژرکە لە رووی ستراتیژی  و کاریگەری لەسەر بازارەکانی ئەورووپا بووە هۆی سەپاندنی سزایی ئابووری لە لایان ئەمریکاوە، بەلام بە هۆی پشت بەستنی ئەڵمانیا بە گازی سروستی وڵاتی رووسیا، فشارە  بەردەوامەکانی ئەڵمانیا هۆکار بوون لە پاشگەزبوونەوەی ئەمریکا لە سزاییەکانی بۆ سەر کۆمپانیای گاز پرۆم، ئەم بڕیارەی ئیدارەی بایدن دوای راگەیاندنی کۆمپانیایی گازپرۆم بوو بە تەواوببونی ٪92ـی پرۆژەکە، کە چاوەروان دەکرێت لە ناوەراستی ساڵی 2021 تەواو ببێت.

4.  بواژنەوەی ڕێژەی بازارەکان

لێکەوتەکانی کۆرۆنا بوونە هۆی دابەزاندنی ئاستی خواست و بەرهەمهێنان و نرخی نەوت بۆ کەمترین ئاست، بەڵام دوای بوژانەوەی بازرەکانی وزە بە رێژەی ٪110 بۆ ٪40 بە شیوازی قۆناغی و ڕێژەی، داهاتی کۆمپانیای گاز پرۆم لە هەڵكشانی بەردەوامدایە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین