30 ملیار دۆلار داهاتی گازپرۆم دەبێت لە 2021ــدا ئابووری جیهان

نوچەنێت

 

کۆمپانیای گازپرۆمی رووسیا پێشبینی دەکات تا کۆتاییەکانی2021، کۆی داهاتەکانی بگات بە 30 ملیار دۆلاری ئەمریکی، پێش ئەوەی بەهاییەکانی باج و بەکاربردن جیا بکەنەوە. ئەم پێشبینیانەی کۆمپانیاییە رووسیایەکە دوای ئەوە دێت کە گازپرۆم لە پلانیدایە کە پەراوە دراوییەکانی بە بڕی 2.08 ملیار دۆلار بخاتەڕوو تا کۆتای ساڵ.

دوای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، لێکەوتە دژاوارەکانی لەکەرتی وزە بە گشتی و بەکاربردنی گازی سروشتی بە تایبەتی، قازانجەکانی کۆمپانیای گازپرۆم دابەزین، ئەمەیش بووە هۆی تۆمارکردنی نزمترین ئاستی قازانج لە 13 ساڵی ڕابردوودا. کۆی داهاتەکانی کۆمپانیای گازپرۆم لە ساڵی 2020ـدا نزیکەی 1.82 ملیار دۆلار بووە، دوای ئەوەی لە 84.8 ملیار دۆلار دابەزی.

هەروەها بڕیاری بەکارهێنانی دراوە جیهانییەکانی (دۆلار، یۆرۆ، فرەنکی سویسری)، ئاستی داهاتەکانی کۆمپانیای گازپرۆم بەردەکەنەوە.

کۆمپانیای گازپرۆمی ڕووسی لە چارەگی یەکەمی 2021ـدا، لە قازانج کردن بەردەوامە، ئەمەیش بە هۆی زیادبوونی خواستی بازاڕەکانە بۆ گازی سروشتی و هەڵكشانی نرخی وزەیە. بە جۆرێک لە چوار مانگی یەکەمی ساڵدا، قازانجەکانی بەرهەمهێنان وفرۆشتنی گازی سروشتی گازپرۆم  زێدەتر لە 6.1 ملیار دۆلار (447.3 ملیار رۆبل) بوون

کۆمپانیایی گازپرۆم کۆمپانیای جێبەجێکاری پرۆژەی ستراتیژی نۆرد ستێرم 2 ی ڕووسیە بۆ گواستنەوەی گازی ڕووسیا بۆ وڵاتی ئەڵمانیا لە ڕێگەی دەریای بەلتیکەوە بۆ باکووری ئەورووپا.

ئامانجی رووسیا و گازپرۆم لەو پرۆژەیە هەناردەکردنی ساڵانە بڕی 55 ملیار مەتر سێجای گازی سروشتی رووسیایە بۆ بازارەکانی ئەورووپا، ئەم پڕۆژەیە بە جیگرەوەی پرۆژەی نۆرد ستێرم 1 دادەنرێت کە لە ساڵی 2011 وەستێنرا.

گرنگی پرۆژرکە لە رووی ستراتیژی  و کاریگەری لەسەر بازارەکانی ئەورووپا بووە هۆی سەپاندنی سزایی ئابووری لە لایان ئەمریکاوە، بەلام بە هۆی پشت بەستنی ئەڵمانیا بە گازی سروستی وڵاتی رووسیا، فشارە  بەردەوامەکانی ئەڵمانیا هۆکار بوون لە پاشگەزبوونەوەی ئەمریکا لە سزاییەکانی بۆ سەر کۆمپانیای گاز پرۆم، ئەم بڕیارەی ئیدارەی بایدن دوای راگەیاندنی کۆمپانیایی گازپرۆم بوو بە تەواوببونی ٪92ـی پرۆژەکە، کە چاوەروان دەکرێت لە ناوەراستی ساڵی 2021 تەواو ببێت و کاریگەری لەسەر پێنوێنەکانی وزەی جیهانی و رووسیا دروست بکات.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین