پەرلەمانتارێك: حكومەت دەبێت پێوەرى ئاو وەك پێوەرى كارەبا چارەسەر بكات کوردستان- عێراق

سیهام میران – تایبەت بە نوچەنێت :

دابان محەمەد، ئەندام پەرلەمانی کوردستان لە لێدوانێکی بۆ نوچەنێت دەڵێت، " پێوەری ئاو شکستی هێناوە، پێويستە حكومەت وەك چۆن پێوەرى كارەباى چارەسەر كردووە ئەوهايش كێشەى پێوەرى ئاو چارەسەر بكات".

ئەمڕِۆ پێنجشەممە (18)ى تشرينى دووەم (2021) لە لێدوانێكى تایەبت بۆ نوچەنێت دابان محەمەد، باسى لەوە كرد ساڵانە بە هۆى پێوەرى ئاوەوە سامانێكى زۆر بە فيرۆ دەدرێت، ئەو زانيارى زياترى خستەرِوو گوتى، "لە هەرێمی کوردستان یەك ملیۆن  ماڵ هەیە ئەو ماڵانە ئەگەر یەکی ١٠ هەزار دیناری بۆ ئاو لێی وەربگیرێت، لەکۆی ساڵەکە دەکاتە ١٢٠ ملیار، بەڵام ئێستا حکومەت خۆی دانی پێدانە کە ٣٠ ملیاری بۆ کۆدەبێتەوە".

ئەو پەرلەمانتارە هۆکارەکەی خستەڕوو، "ئەمەش پەیوەندی بە خراپى پێوەری ئاو و کۆکردنەوەی داهاتی ئاو لەرێی پێوەرەوە هەیە، چونکە هاووڵاتی بڕێکى زۆری پارەی بۆ هاتۆتەوە و لەم دۆخەدا ئامادە نییە  ئەم پارە نا یاساییە بدات. 

ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشی خستەروو، "ئەو سزایەی کە بۆ مەبەستی نەبەستنی پێوەرى ئااو هاتۆتەوە نایاساییە، خاڵێکی تر ئەوەیە چوار خولە کۆمپانیاکان نەچوون پێوەری ئاو بخوێنەوە کە لەخۆیدا دەبێت دوومانگ جارێك خوێندنەوەی بۆ بکەی. کە خوێندنەوەی بۆ نەکراوە پارەکە کەڵەکە بووە. کە ئەو ماوە زۆرە نەرۆشتوون، ئەمەیش وایکردووە بڕێکى پارەی زیاد بۆ هاووڵاتیان هاتۆتەوە". 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین