عێراق داوای هاوپەیمانێتی لە تورکیا و ئێران دەکات کوردستان- عێراق

نوچەنێت

وەزارەتی بازرگانی عێراق پێشنیازی پێکهێنانی هاوپەیمانێتی ئابووری هەرێمی نێوان تورکیا و عێراق و ئێرانی ئاراستەی حکوومەتی تورکیا کردووە، ئامانجیان لەو پرۆژەیە رکابەریکردنی هاوپەیمانییە ئابووریەکانی ناوچەکەو جیهانە

کۆربەندی بازرگانی و وەبەرھێنانی تورکیا-عێراق کە لە ئیستەمبوڵ بەڕێوەدەچێت کرد و شاندی عێراقی و حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەشدارن لە کۆربەندەکە.

لە کۆربەندە هاوبەشەکەدا، کەرتی حکوومی و تایبەت پرۆژە و پلانی تایبەتی خۆیان بۆ زیادکردنی ئاستی هەماهەنگی نێوان هەردوو وڵات دەخەنەڕوو. لەوبارەیەوە وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی  عێراق  ڕاگەیاند “ پێشنیازمان کردووە هاوپەیمانێتی هەرێمی ئابووری نێوان تورکیا - عێراق - ئێران،  پێکبهێنرێت”.

هەروەها وتیشی"ئامانجمان لەو هاوپەیمانێتیە، بەشداریکردنی کەرتی حکوومی و تایبەتی نێوان هەرسێ وڵاتە بۆ بەهێزکردنی پێگەی ئابووری هەرێمی سێ لایەنە و دروستکردنی ڕکابەری پێگە ئابووریەکانی تری جیهان و ناوچەکەیە".

بە گوێرەی لێدوانەکانی محمد حەنون، عێراق داوای کردووە، ئەو هاوپەیمانێتیە پڕۆژەکانی کشتوکاڵی، تەندورستی، کردنەوەی لقی بانکە عێراقیەکان لە ئێران و تورکیا لە خۆ بگرێت و ئەمە جگە لەوەی پرسی کەمی ئاوی عێراق وشکبوونی بەنداوەکانی یەکێکی ترە لە پڕۆژەی پێشنیاز کراو.

محمد حەنون جەختی لەوەیش کردەوە، عێراق لە رێگای کەرتی تایبەت هەوڵدەدات گرفتەکانی کەمی ئاو و کاریگەریەکانی بۆسەر کەرتی کشتوکاڵی کەم بکاتەوە و لەوبارەیەوە پرۆژە پێشکەشکراوە.

یەکێکی تر لە پێشنیازەکانی عێراق بۆ کۆربەندی بازرگانی و وەبەرھێنانی تورکیا-عێراق،  دۆزینەوەی ڕێگا چارەی خێرایە بۆ گواستنەوەی نەخۆشەکانی عێراق بۆ تورکیا بە کەمتر لە 48 کاتژمێر، هەروەها پێشنیازکراوە، کار ئاسانی زیاتر بۆ وەبەرهێنرە عێراقیەکان بکڕیت و بۆ ئەوەی گرنگی زیاتر بە پێوەندی بازرگانی نێوان تورکیا و عێراق بدرێت.

ئەم لێداوانانەی بەرپرسە عێراقیەکان لە کاتیکدایە، لە ماوەی 6 ساڵی رابردوودا، قەبارەی بازرگانی نێوان عێراق و تورکیا بۆ زیاتر لە 73 ملیار دۆلار بەرزبۆتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین