سعوودیە وەک هەناردەکاری سەرەکی نەوتی چین مایەوە ئابووری جیهان

نوچەنێت

دوای لێکەوتەکانی پەتی کۆرۆنا و کەمبوونەوەی خواستی جیهانی بۆ نەوت، سعوودیە توانی پارێزگاری لە پێگەی خۆی وەک هەناردەکاری سەرەکی نەوتی بازارەکانی چین بکات و ڕۆژانە 1.67 ملیۆن بەرمیلی هەناردە ی چین کردووە.

ناوەندی گومرگی چین، دواین زانیاریەکانی دەربارەی نەوتی هاوردەکراو بۆ بازارەکانی چین بڵاوکردنەوە.

بە گوێرەی زانیاریەکان، سعوودیە پارێزگاری لە پێگەی خۆی وەک هەناردەکاری سەرەکی بازارەکانی چین کردووە و لە ماوەی یازدە مانگی 2021، زۆرترین نەوتی هەناردەی چین کردووە و بەراورد بە ساڵی ڕابردووە، ئاستی هەناردەکردنی نەوت بە ڕێژەی ٪19.5 زیادیکردووە.

سعوودیە ڕۆژانە بە تێكرایی 1.67 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەی چین کردووە، بەڵام رووسیا تەنیا 1.56 ملیۆن بەرمیلی هەناردەی بازارەکانی چین کردووە.

هەرچی تایبەتە بە هاوردەکردنی نەوتی ئێران، لە ماوەی نێوان تەمووز و ئابدا، ئاستی هەناردەکردنی نەوتی ئێران بۆ بازارەکانی چین ، زیاتر لە نیو ملیۆن بەرمیل بووە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین