لە (30%)ى بازرگانى سووریا کەوتۆتە ژێر دەستى تورکیا ئابووری جیهان

نوچەنێت:

جێگرى سەرۆكى ژوورى بازرگانى ئێران رایگەیاند، "لە (30%)  بازرگانى سووریا لەژێردەستى توركیايە، بەڵام ئێران تەنیا لە (3%)ى بازرگانى ژێر دەستە".

ئەمڕۆ دووشەممە (22ى تشرینى دووەمى 2021) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاویكردەوە، محەمەد ئەمیرزادە جێگرى سەرۆكى ژوورى بازرگانى ئێران راگەیاند، "توركیا لە (30% ) بازرگانى سووریاى لەبەردەستە، لە بەرانبەردا تاران تەنیا لە (3%) بارزگانى ئەو وڵاتەى لە ژێر دەستەدایە، ئەوەش بەڵگەیە لەسەر لاوازى ئابوورى و دیپلۆماسیمان لە سووریا، چ لە كەرتى گەشتوگوزار بێ یاخود كەرتەكانى تر بێت، ئەگەر ئێمە بمانەوێت دۆخى ئەو وڵاتە بگۆڕین، پێویستە هەنگاوى یەكەمان لەو بوارە بێت".

لە بەشێكى ترى قسەكانى ئەمیرزادە ئاماژەى بەوە كرد، "وڵاتەكەمان توانایەكى گەورەى لە وەبەرهێنانى كەرتى گەشتوگوزار هەیە، بۆ ئەمەیش پێویستە پشت بە لایەنى دیپلۆماسى ئابوورى سووریا ببەستین، تا دەرفەت بۆ وەبەرهێنەرەكانمان بڕە و تێدا سوومەند بن".

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین