داهاتى نه‌وتى عێراق حه‌وت ملیار دۆلارى تێپه‌ڕاند کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق رایگه‌یاند، له‌ مانگى رابردوو زیاتر له‌ 96 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ى ده‌ره‌وه‌ كراوه‌ و داهاته‌كه‌یشى حه‌وت ملیۆن و 666 ملیۆن دۆلار بووه‌.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 25ى تشرینى دووه‌م "نۆڤێمبه‌ر" وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق قه‌باره‌ و داهاتى نه‌وتى فرۆشراوى مانگى رابردوو " تشرینى یه‌كه‌م"ى بڵاوكرده‌وه‌.

به‌گوێره‌ى ئه‌و راگه‌یێندراوه‌ى كه‌ له‌ ئاژانسى هه‌واڵى عێراق بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ مانگى رابردوو عێراق 96 ملیۆن و 708 هه‌زار و 660 به‌رمیل نه‌وتى ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه‌ كردووه‌. داهاته‌كه‌یشى حه‌وت ملیار و 666 ملیۆن و 495  هه‌زار دۆلار بووه‌.

وه‌زاره‌تى نه‌وت روونكردنه‌وه‌ى ئه‌وه‌یشى داوه‌، له‌ كێڵگه‌كانى ناوه‌ڕاست و باشوورى عێراق 93 ملیۆن و 386 هه‌زار و 975 به‌رمیل هه‌نارده‌ى ده‌ره‌وه‌ كراوه‌ و بڕى هه‌نارده‌كراوى نه‌وتی كه‌ركووكیش بۆ به‌نده‌رى جیهانى توركى سێ ملیۆن و 11 هه‌زار و 917 به‌رمیل بووه‌.

تێكڕاى نرخى به‌رمیلێك نه‌ونیش 79 دۆلار و 24 سه‌نت بووه‌ و نه‌وته‌كه‌یش به‌ 32 كۆمپانیاى جیهانى فرۆشراوه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین