ئایا ئاگر بوونه‌وه‌رێكى زیندووه؟
و: فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل
هه‌مووان ده‌زانین بوونه‌وه‌ره زیندووه‌كان كامانه‌ن؟ ئاژه‌ڵان و دره‌خته‌كانى له ده‌وروبه‌رمانن خه‌سڵه‌ته‌كانی زیندوویه‌تیان تێدایه. ئایا رۆژێك بیرت له‌وه كردووه‌ته‌وه ده‌كرێت ئاگر بوونه‌وه‌رێكى زیندوو بێت؟.
ئه‌و گریمانه‌یه له ساڵى 1937 وه له‌لایه‌ن گاستون باشلاره‌وه دانراوه، ئه‌و فه‌یله‌سوفه فڕه‌نسییه كه به تیۆره‌كه‌ى له‌باره‌ى "شوێن" ناسراوه و كه تا ئه‌مڕۆیش كاریگه‌ریى له‌سه‌ر توێژینه‌وه فه‌لسه‌فى و ئه‌ده‌بى و هونه‌رییه‌كان هه‌بووه.
باشلا‌ر تێڕوانینێكى هه‌بوو ده‌یگوت، شیعر و زانست ته‌واوكه‌رى یه‌كترن، بۆیه ئه‌و شته‌ى له رووى شیعرییه‌وه سه‌یر بكرێت، ده‌كرێ راستییه‌كى زانستیش بێت. ئه‌م تێڕوانینه‌یشى له دیالكتیكى ئاگر هه‌یه، كه كتێبێكى بۆ ته‌رخان كردووه و به ناونیشانى "شیكارى ده‌روونى بۆ ئاگر" له ساڵى 1937 بڵاوى كردووه‌ته‌وه.
باشلا‌ر به ده‌روازه‌ى زانسته‌وه هاتووه‌ته ناو فه‌لسه‌فه. له بنه‌ڕه‌تدا به‌ر له‌وه‌ى فه‌لسه‌فه‌كاریى بكات، له بوارى فیزیا و كیمیا كارى كردووه، بۆیه ئه‌گه‌ر خه‌سڵه‌تێكى شیعرى به تیۆره‌كانى دیار بێت، به‌ڵام گریمانه زانستییه‌كانیش له‌به‌رچاو ده‌گرێت.
په‌یوه‌ندییه‌كى دێرین
باشلا‌ر كه له ساڵى 1884 له شارۆچكه‌یه‌كى بچووكى ناوچه‌ى شامپانیاى فڕه‌نسى له باوكێكى پینه‌دۆز له‌دایكبووه. به‌سه‌رهاتى خۆى ده‌گێڕێته‌وه كه چۆن ئاگر له زووه‌وه له خه‌یاڵى هه‌بووه و په‌یوه‌ندییه‌كى تایبه‌تى له‌گه‌ڵ دروستكردووه.
ده‌گێڕێته‌وه كه له ته‌مه‌نى منداڵى چۆن باوكى فێرى داگیرساندنى ئاگردانه‌كه‌ى كردووه، ئه‌مه‌یش هه‌ستێك بووه سه‌ره‌تاى بیركردنه‌وه‌یه‌كى بۆ دروستكردووه له‌سه‌ر بلیمه‌تى ئاگر و په‌یوه‌ندى ئاگر له‌گه‌ڵ مرۆ ڤ به درێژایى سه‌ده‌كان.
له‌و كتێبه‌ى سه‌ره‌وه كه ئاماژه‌ى بۆ كراوه و له ته‌واوى بیركردنه‌وه فه‌لسه‌فییه‌كانیشى، باشلا‌ر بانگه‌شه بۆئه‌وه ده‌كات: ده‌بێت پێداچوونه‌وه بۆ ئه‌و چه‌مكه باوانه بكرێت كه له فه‌لسه‌فه ومه‌عریفه‌دا ماونه‌ته‌وه. پێیوایه ده‌بێت جیهان له حاڵه‌تى پێداچوونه‌وه‌ى هه‌میشه‌یى بنه‌ما و بیرۆكه‌كانى بێت.
تایبه‌تمه‌ندى زینده‌وه‌ران
له‌شیكردنه‌وه‌كه‌ى بۆ ئاگر، باشلا‌ر میسۆلۆجیا ولاهوت و چه‌ندان بیرۆكه‌ى ئاڵۆز به یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، كه هه‌ر ئه‌وانه‌ن ئه‌و دیارده سروشتییه‌یان "ئاگر" كردووه‌ته بیرۆكه‌یه‌كى ناڕۆشن، نه‌وه‌ك روون.
ئاگر له هه‌ندێك كاتدا په‌رستراو و خوداوه‌نده، كه‌چى له‌بارێكى تردا بوونه‌وه‌رێكى بێزراو ، هێماى ئه‌شكه‌نجه و ناچاركردنه.
له په‌یوه‌ستكردنى ئاگر به‌و خه‌سڵه‌تانه‌ى له‌بوونه‌وه‌رێكى زیندوو هه‌یه، باشلا‌ر كۆمه‌ڵێك مه‌جاز به ئاگر ده‌دات كه له زینده‌وه‌ران هه‌ن، ئاگر له‌لاى ئه‌و ره‌گه‌زه‌كانى به‌پیتى و زاوزێ و به‌رهه‌م و هێز و چه‌ندان سیفه‌تى بوونه‌وه‌رانى هه‌یه.
ئه‌و پێیوایه ئاگر ته‌واوى تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى هه‌ر بوونه‌وه‌رێكى زیندووى هه‌یه، له‌ژێر هه‌مان سووڕ دایه كه به "سووڕى بایۆلۆجى" ناوى ده‌بات و زینده‌وه‌ران له "له‌دایكبوون" و "گه‌نجبوون" و "پیربوون" و "مردن" پێیدا تێده‌په‌ڕ ده‌بن.
هه‌روه‌ها ره‌گه‌زى "وه‌چه‌نانه‌وه" و "زاوزێى" هه‌یه، به تێپه‌ڕبوونى رۆژگار هه‌ندێك تایبه‌تمه‌ندى نیمچه سێكسى هه‌یه له شێوازى زینده‌وه‌ران ده‌چێت، له شێوه سه‌ره‌تاییه‌كه‌یدا ئاگر له جووتبوونى دووانه و لێكخشان له‌دایك ده‌بێـت.
فه‌لسه‌فه‌ى زانست
باشلا‌ر باوه‌ڕى به‌و رێسایه هه‌بوو كه ده‌ڵێ "مرۆڤ سه‌ره‌تا خه‌یاڵ ده‌كات، ئینجا ده‌بینێ" ئه‌و ژیانى خۆى بۆ فه‌لسه‌فه‌ى فینۆمینۆلۆجیا ته‌رخان كرد تا ئه‌و كاته‌ى له ساڵى 1962 مرد، هه‌ندێكیش پێیانوایه باشلا‌ر خه‌سڵه‌تێكى هاوچه‌رخانه‌ى هه‌بووه.
به‌ڵام هێڵى سه‌ره‌كى ئه‌و فه‌لسه‌فه‌ى زانسته‌كان بووه، باشلا‌ر به‌وه سه‌رقاڵ بوو به‌ها باوه‌كان پێناسه بكاته‌وه، بۆئه‌وه‌ى داهێنانى نوێ له بیركردنه‌وه بكات.
ئاگر له مێژوودا جارێك خوداوه‌ند بووه
و جارێك هێما ئازار و ئه‌شكه‌نجه بووه
باشلا‌ر كاریگه‌رى به‌سه‌ر فه‌یله‌سووفانى فڕه‌نسا و ده‌ره‌وه هه‌بوو، ئه‌و بیرۆكه تایبه‌ته‌كانى له مه‌عریفه و مشتومڕى زانست و مێژوو ده‌خاته‌روو، هه‌موو شته‌كانى ده‌وروبه‌رمان ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه.
پرسیاركردنى له‌باره‌ى ئاگر ته‌نیا یه‌كێكه له‌و پرسیارانه‌ى، به‌هۆى ئه‌وانه‌وه مه‌عریفه‌یه‌كى نوێى دامه‌زراندووه، كه ده‌كرێت به‌و مه‌عریفه‌یه دوورى نێوان زانست و ئه‌ده‌ب و هونه‌ر كه‌م بكرێته‌وه، له‌گه‌ڵ له‌به‌رچاوگرتنى ئه‌وه‌ى له رابردوویه‌كى دێرینى مرۆڤایه‌تى، هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه له چوارچێوه‌یه‌كدا به‌یه‌كه‌وه ژیاون.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment