مه‌سعوودى و خه‌زعه‌لى له‌سه‌ر مزگه‌وت شه‌ڕیانه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ناكۆكییه‌كى توند له‌نێوان سامى مه‌سعوودى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى حه‌ج و قه‌یس خه‌زعه‌لى سه‌رۆكى میلیشیاى عه‌سائیب دروست بووه‌، به‌ هۆى مزگه‌وتى ره‌حمان لة بةغدا كه‌ ماوه‌ى شه‌ش ساڵه‌ عه‌سائیب ده‌ستى به‌سه‌ر داگرتووه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 28ى تشرینى دووه‌م سێ سه‌رچاوه‌ى ئاگادار بۆ ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوزیان ئاشكرا كردووه‌، ناكۆكییه‌كى توند له‌نێوان سامى مه‌سعوودى و قه‌یس خه‌زعه‌لى هه‌یه‌ له‌سه‌ر موڵكایه‌تى مزگه‌وتى گه‌وره‌ى "ره‌حمان" له‌ رۆژئاواى به‌غدا.

له‌ ماڵپه‌ڕه‌كه‌ روونكردنه‌وه‌ى ئه‌وه‌ هاتووه‌، سامى مه‌سعوودى كاتێك جێگرى سه‌رۆكى وه‌قفى شیعه‌ بووه‌، له‌ دادگاى تایبه‌ت به‌ نه‌هێشتنى كێشه‌ى موڵكایه‌تى سكاڵاى له‌سه‌ر عه‌سائیب تۆماركردووه‌، داواى وه‌رگرتنه‌وه‌ى موڵكایه‌تى مزگه‌وته‌كه‌ ده‌كات بۆئه‌وه‌ى بیخاته‌وه‌ سه‌ر وه‌قفى شیعه‌، به‌ڵام ئه‌و مزگه‌وته‌ له‌ ساڵى 2015 وه‌ له‌لایه‌ن عه‌سائیبه‌وه‌ ده‌ستى به‌سه‌رداگیراوه‌.

مزگه‌وتى ره‌حمان له‌ ساڵى 1999 ده‌ست به‌ كاره‌كانى كراوه‌، به‌ڵام به‌ هۆى داگیركردنى عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ كاره‌كانى وه‌ستێنراوه‌. رووبه‌ڕى مزگه‌وته‌كه‌ نزیكه‌ى 200 هه‌زار مه‌تر ده‌بێت و به‌ یه‌كێك له‌ گه‌وره‌ترین مزگه‌وته‌كانى ئه‌م وڵاته‌ داده‌نرێت.

شه‌فه‌ق نیوز ئاشكراى كردووه‌، له‌ چه‌ند رۆژى داهاتوودا بڕیاره‌كه‌ له‌ لایه‌ن دادگاوه‌ ده‌رده‌چێت، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت بڕیاره‌كه‌ له‌ به‌رژوه‌ندى وه‌قفى شیعه‌ بدرێت.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین