چین بۆ ئەمریکا: سزاکانی سەر ئێران هەڵگرە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

نێردەی چین بۆ گفتوگۆی ئەتۆمیی ئێران دەڵێت، دەبێت ئەمریکا هەموو ئەو سزایانە لەسەر ئێران هەڵبگرێت کە دژیەکن لەگەڵ ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و زلهێزەکان لە ساڵی ٢٠١٥ دا، لە ناویشیاندا ئەو سزایانەی سەپێنراون بەسەر چیندا.

نێردەی هەمیشەیی چین لە نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە جیهانییەکان، لە تویتێکیدا دەڵێت "باڵیۆز وانگ چون لە کۆبوونەوەی لیژنەی هاوبەشدا جەختی کردەوە لەسەر ئەوەی گفتوگۆ و دانوستاندن تاکە ڕێگەی ڕاست و دروستە بۆ چارەسەری پرسی ئەتۆمیی ئێران".

نێردە چینییەکە هەروەها وتوویەتی "دەبێت ویلایەتە یەکگرتووەکان هەموو ئەو سزایانە هەڵگرێت کە دژیەکن لەگەڵ پلانی کاری هاوبەش و سەپێنراون بەسەر ئێران یان لایەنی سێهەمی وەکو چین".

پلانی کاری هاوبەش ناوی فەرمیی ئەو ڕێککەوتنەیە کە لە سەردەمی ئیدارەی باراک ئۆباما بەسترا لەنیوان ئێران و وڵاتانی زلهێز و تێیدا بە مەرجی کۆت و بەندکردنی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران، بەشێک لە سزا سەپێنراوە نێودەوڵەتییەکانی لەسەر هەڵگیرا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین