کریملین: لە کۆتایی ئەمساڵ بایدن و پووتین گفتوگۆی ڤیدیۆیی ئەنجام دەدەن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

کریملین دەڵێت، هیوادارن گفتوگۆی ڤیدیۆیی نێوان هەردوو سەرۆک جۆ بایدن و ڤلادیمیر پووتین بەر لە کۆتایی ئەمساڵ بەڕێوە بچێت.

میدیاکانی ڕووسیا لە زاری دیمیتری پیسکۆڤ وتەبێژی کریملینەوە گواستوویانەتەوە "هیوادارین پەیوەندییەکە بەر لە کۆتایی ئەمساڵ بەڕێوە بچێت، وادەیەکی دیاریکراوی نییە، بەڵام ئەگەری هەیە لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە بێت".

ئەم لێدوانە لە کاتێکدایە گرژییەکان زیادیان کردووە بەوەی وڵاتانی ڕۆژئاوا دەڵێن هێزەکانی ڕووسیا جووڵەی نائاساییان دەست پێکردووە لە نزیک سنوورەکانی ئۆکرانیا.

لەو بارەیەوە جۆ بایدن ئاشکرای کرد کە ئەگەری زۆرە لەگەڵ هەریەکە لە ڤلادیمیر پووتینی سەرۆکی ڕووسیا و ڤۆلۆدێمێر زیلینیسکی سەرۆکی ئۆکرانیا گفتوگۆ بکات.

جگە لەوە قەیرانێکی دیپلۆماسیش لەنێوان ئەمریکا و ڕووسیا دروستبووە، کە تێیدا ئەمریکا بڕیاری داوە چەندین دیپلۆماتکاری ڕووسیا لە وڵاتەکەی دەربکات و ڕووسیاش هەڕەشە دەکات لە حاڵەتی جێبەجێکردنی ئەو بڕیارەی ئەمریکادا، ئەوانیش هەنگاوی هاوشێوە دەنێن دژ بە دیپلۆماتکارانی ئەمریکا لە ڕووسیا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین