مەسرور بارزانى و میخاییل بەگدانۆڤ پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ڕووسیا تاوتوێ دەکەن کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لەکۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ جیگرى وەزیرى دەرەوەى ڕووسیا پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە و برەودان بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ڕووسیا تاوتوێ دەکەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە (1)ی کانونى یەکەمى (2021)، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی باڵای ڕووسی بە سەرۆکایەتیی میخائیل بەگدانۆڤ نوێنەری تایبەتیی سەرۆکی ڕووسیا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد.

فەرمانگەى میدیا و زانیاریی حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، نوێنەری تایبەتیی سەرۆکی ڕووسیا سڵاو و ڕێزی سەرکردایەتیی ڕووسیای بە سەرۆکی حکومەت گەیاند و ئاماژەی بە ڕۆڵی دیاری سەرۆک مەسعود بارزانی کرد کە ڕووسیا وەک پێشەوای نەتەوەیی کورد دەیبینێت."

نوێنەرى پووتین جەختى لە "پێگەی گرنگیی هەرێمی کوردستان و پەیوەندیی دۆستانە و مێژوویی وڵاتەکەی لە گەڵ هەرێم کردەوە." گووتیشى، "پێویستە بیروبۆچوونەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەربارەی ئاڵوگۆڕ و گۆڕانکارییەکانی هەرێمی و ناوچەکە لە بەرچاو بگیرێت."

هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا، "سەرۆکی حکومەت، ئامادەیی هەرێمی کوردستانی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان لە گەڵ ڕووسیا لە هەموو بوارەکاندا دەربڕی."

بەپێى ڕاگەیێندراوى فەرمانگەى میدیا و زانیاریى، "مەسرور بارزانى جەختی لە گرنگیی هەبوونی نەخشەڕێگەیەکی سیاسیی بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد لە سوریا کردەوە کە دووربێت لە تاکڕەوی و خۆسەپێنی و نوێنەرایەتیی هەموو لایەنە کوردییەکانی سوریا بکا."

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین