چین: مانگی ڕابردوو زیاتر لە 90 جار فڕۆکەی سیخوڕی ئەمریکا بە نزیک سنوورەکانماندا سووڕاونەتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە – ڕووسیا ئەلیەوم

بە گوێرەی مێدیا چینییەکان، ئەمریکا زیاتر لە جاران بە فڕۆکەی هەواڵگری لە نزیک سنوورەکانی چین فڕینی زانیاری کۆکردنەوە ئەنجام دەدات.

مێدیا چینییەکان دەڵێن مانگی نۆڤەمبەری ئەمساڵ فڕۆکە سیخوڕە ئەمریکییەکان ژمارەی پێوانەیی فڕینیان ئەنجامداوە لە دەریای چینی باشوور و لە نزیک کەناراوەکانی چین.

ڕۆژنامەی "ساوس چاینا مۆڕنینگ پۆست" لە زاری ناوەندی لێکۆڵینەوەی چینییەوە دەڵێت "مانگی نۆڤەمبەر 94 فڕینی هەواڵگریی لەو جۆرەیان ئەنجام داوە".

ڕۆژنامە چینییەکە بە گواستنەوە لە ناوەندەکەوە دەڵێت ئەم ژمارەیە بە ڕادەی 30% زیاترە لە فڕینی فڕۆکە سیخوڕییە ئەمریکییەکان لەو ناوچەیە لە مانگی شوباتی ئەمساڵ، چونکە لەو مانگەدا 75 فڕینی لەو جۆرەیان ئەنجام دابوو.

ڕۆژنامەکە هەروەها دەڵێت "مانگی ڕابردوو فڕۆکە سیخوڕییە ئەمریکییەکان چوارچێوەی فڕینیان فراوان کردووە، بۆ نموونە فڕۆکەیەکی دژە ژێردەریایی سەر بە هێزی دەریایی ئەمریکا 29ی نۆڤەمبەر فڕینی ئەنجامداوە بەسەر تەنگەی تایواندا".

لە هەواڵەکەدا هەروەها هاتووە لە چواری نۆڤەمبەردا زۆرترین فڕینی سیخوڕی ئەمریکا لەو ناوچەیەی نزیک سنووری چین ئەنجامدراوە، ئەوە بوو 10 فڕۆکە لە یەک ڕۆژدا بەشداریی چالاکیی فڕینی هەواڵگرییان کرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین