ڕووسیا: هێزی ئاسمانیی ئەمریکا هەڕەشەیە بۆ سەر فڕۆکە مەدەنییەکان عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە – شیخنوا

ماریا زاخارۆڤا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا دەڵێ هێزی ئاسمانیی ئەمریکا بووەتە هەڕەشە بۆ سەر فڕۆکە مەدەنییەکانیش.

لە بڵاوکراوەیەکدا لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تەلەگرام)، زاخارۆڤا نیگەرانیی وڵاتەکەی دەربڕیوە لە بەرامبەر زیادبوونی فڕینی فڕۆکەکانی ناتۆ لە نزیک سنوورەکانی ڕووسیا، لەوانەش لە ناوچەی دەریای ڕەشدا.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا وتوویەتی هەینی رابردوو فڕۆکەیەکی هەواڵگریی ئەمریکی لە بەرزایی 11 هەزار مەتر لەسەر دەریای ڕەش بەربووەتەوە لە نزیک ناوچەی سیستمی خزمەتگوزارییە ئاسمانییەکانی ڕووسیا  و پەشێویی دروستکردووە  لە ڕێڕەوی دوو فڕۆکەی مەدەنیدا.

وەک زاخارۆڤا باسی کردووە ئەو فڕۆکە ئەمریکییە وەڵامی هۆشدارییە چەند بارەکانی سیستمی خزمەتگوزارییە ئاسمانییەکانی ڕووسیای نەداوەتەوە.

ڕوونیشی کردەوە کە چاودێرانی ڕووس بۆ مسۆگەرکردنی سەلامەتیی فڕۆکە مەدەنییەکان  ڕێنماییان کردوون ئاراستەیان بگۆڕن و زیاتریش بەرزببنەوە.

 

سەرچاوە: ئاژانسی شینخوا

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین