ئه‌مریكا دوو هه‌زار و (500) سه‌رباز له عێراق ده‌هێڵێته‌وه
نوچەنێت:
ئه‌مڕۆ هه‌ینی (10ی تشرینی یه‌كه‌می 2021) ماڵپه‌ڕی (خه‌لیج جه‌دید) بڵاویكرده‌وه، ژه‌نه‌ڕاڵ فرانك ماكنیزی به‌رپرسی ناوه‌ندی هێزه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی رۆڵی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق ته‌واو ده‌بێت، به‌ڵام دوو هه‌زار و (500) سه‌رباز ده‌هڵێته‌وه، بۆ پێشكه‌شكردنی راوێژكاری سه‌ربازی و ئاسمانی له‌و وڵاته دژ به رێكخراوی تیرۆرستی داعش".
له به‌شێكی تری قسه‌كانی گوتی، "هه‌رچه‌نده میلیشیا چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئێران ده‌یانه‌وێت ئێمه عێراق جێبهێڵین، به‌ڵام ئێمه هه‌رگیز عێراق جێناهێڵین، ئێمه له‌و بنكه‌یه كشاینه‌وه، كه پێویستی نه‌كردووه لێی بین، به‌ڵام ئێمه ده‌زانین عێراقییه‌كان تا ئێستاش ده‌یانه‌وێت له وڵاته‌كه‌یان بمێنینه‌وه و به‌شداربین له‌گه‌ڵیان".
ده‌رباره‌ی مه‌ترسییه‌كانی داعش، ماكنیزی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه، "داعش تا ئێستا بۆ سه‌ر عێراق هه‌ڕه‌شه‌یه، به‌رده‌وامیش ده‌بن له دووباره خۆ رێكخستنه‌وه‌یان له ژێر ناوی جۆراوجۆر، تاكه چاره‌سه‌ر بۆ رێگری له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌یان یەکخستنى تواناكانی جیهانه، بۆ ئه‌وه‌یی رێگه نه‌ده‌ن خۆیان رێك بخه‌نه‌وه".
سه‌باره‌ت به ژماره‌ی سه‌ربازه‌كانیان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست رایگه‌یاند، "له ساڵی رابردوو به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو لە هێزه‌كانمان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه‌می كردووه، ئه‌و كاته‌شی ناكۆكیه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئێران گه‌یشته لوتكه نزیكه‌ی (80) هه‌زار سه‌ربازمان له‌و ناوچه‌یه هه‌بوو، ئێمه به‌گرنگی ده‌زانین له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانمان كار بكه‌ین، له هه‌مان كاتیش نیگه‌رانین له په‌ره‌پێدانی مووشه‌كی بالیستی و كرۆز و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ئێرانی، ئه‌وانه بووینه مه‌ترسی بۆ سه‌ر وڵاتانی ناوچه‌كه".
له دوای كوشتنی قاسمی سولەیمانی و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس هێزه شیعیه‌كان فشار لەسەر ئه‌مریكا دروست دەکەن، تاوەکو هه‌موو هێزه‌كانی له عێراق بكشێنێته‌وه، دواتریش په‌رله‌مانی عێراق حوكمه‌تی وڵاته‌كه‌ی پابه‌ند كرد، كه ئه‌مریكا هێزه‌كانی بكشێنێته‌وه، له مانگی ته‌مووزی رابردوو به‌غدا و واشنتن رێككه‌وتن له كۆتایی ئه‌مساڵ ئه‌مریكا هێزه سه‌ربازییه‌كانی له عێراق بكشێنێته‌وه.



0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment