سەردانى وەزیرى بەرگریى ئیسرائیل كارتى فشارى ئەمریكایە دژ بە ئێران ئێران

 بن كاسبیت 

سەردانى بێنى گانتس وەزیرى بەرگرى ئیسرائیل ئاماژەیە بۆ ئەوەى ئەمریكا بەرەو دانوستاندن لەگەڵ ئێران هەنگاو دەنێت، ئەو سەردانەش وەك تاكتیكێكى هەڕەشەكردن بەكاردێنێت، بۆ ئەوەى هۆشدارى بداتە تاران كە  له‌كۆتايى پرۆگرامە ئەتۆمییەكەى پارێزراو نابێت. 

بەرەو ئاساییبوونەوەی په‌یوه‌ندییه‌كان

دواى شكستى گەڕى یەكەمى گفتوگۆكانى ڤیێنا، لە رۆژى هەشتى ئەم مانگە وەزیرى بەرگرى ئيسرائيل، بە سەردانێكى لە ناكاو گەيشتە واشنتن، سه‌ر له‌ نوێ هەوڵەكان زۆر بەخێرایى خرانە گەڕ بۆ دەستپێكردنەوەى گفتوگۆكان.

ئەوكاتەى گانتس لە واشنتن بوو، بە پێى راگەیێندراوێک كۆبوونەوەى ڤیێنا لە نۆى كانوونى یەكەم بەشێوەیەكى یەكلانەبۆوە كۆتایى هات، شاندی ئێران بۆيە چوونە ڤیێنا بۆ ئەوەى له‌ دانووستاندنه‌كه‌ن ته‌نیا ده‌ستكه‌وت به‌ ده‌ست بهێنن، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ سازشێك بكه‌ن، بەڵام ئەوەى ئاشكرایە كاره‌كان لە واشنتن بەرێوە دەچێت، بەرپرسێكى باڵاى ئەمریكا بە رۆیتەرزى رایگەیاند، "پێش گەیشتنى وەزیرى بەرگرى ئیسرائیل گفتوگۆ لەسەر مەشقى سەربازى دەكرا، ئەگەریش گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ ئێران شكست بهێنن، كورە ئەتۆمیەكانى ئێران وێران ده‌كەن".

بەگوێرەى راپۆرتەكان بەكار نەهێنانى ئەو زمانە راشكاوە لەلایەن بەرپرسێكى ئەمریكا، چونكه‌ لەو كاتەوەى بایدن هاتە سەر دەسەڵات گفتوگۆكان لەپشت دەرگا داخراوەكان بەڕێوە دەچوون، بەڵام ئه‌وه‌ یەكەمجارە هه‌ڕه‌شه‌كان بەو جۆرە ئاشكرا دەكرێت.

لە لایەكى ترەوە سەرچاوەیەك لە وەزارەتى بەرگرى ئیسرائیل بە مۆنیتۆرى راگەیاند، " ئەمریكیەكان دەستیان بە لێكۆڵینەوە لەو بارودۆخە كردووە، ئەوان ئێستا تێگەیشتوون كە ئێرانییەكان هەوڵدەدەن جیهان بهەژێنن، ئەوەشى تا ئێستا كراوە تەنيا بۆ فشارێكى توند بوو دژ بە تاران گیراوه‌ته‌به‌ر، چونكە ئێرانییەكان ئەگەر بگەنە رێژەى لە (90% )ى پیتاندن، كە ئەوە گەيشتنە بە پلەى سەربازی، ئەوكات هەموو ئەو شتانە بێ سوود دەبێت".

لە سایەى دانووستاندنەكانى ئەتۆمى ئێران

هەرچەندە دانووستاندنەكانى پرۆگرامى ئەتۆمى ئێران بۆشايەكى خستبووه‌ پەیوەندیى نێوان ئەمریكا و ئیسرائیل، بەڵام لە چەند هەفتەى رابردوو نەفتالى بنێت سەرۆك وەزیرانى ئیسرائیل رۆڵى پۆلیسێكى خراپى بینی بەروونى نیگەرانییەكانى وڵاتەكەى دەربڕى، رەخنەى لە هه‌ڵوێستی زلهێزەكانى جیهان بەرانبەر دانوستاندنەكانى دۆسیه‌ی ئەتۆمى ئێران گرت، لە هەمان كاتیش هەڕەشەى وەساندنى گورزى سەربازى كرد، لە بەرانبەر ئەو بۆشاييەی نێوان ته‌لئه‌بیب و واشنتن وەزیرى بەرگرى و وەزیرى دەرەوەى ئیسرائیل خۆیان وەك پۆلیسێكى باش نیشان دا، بەردەوام خۆیان لەو ناكۆكییە قووڵانەى نێوان وڵاتەكەیان لەگەڵ واشنتن ده‌پاراست.

بەگوێرەى راپۆرتەكان گانتس كۆمەڵێك زانیارى هەواڵگرى داوە بە ئەمریكییەكان، كە دیڤید بارانیا بەر لە سەردانى وەزیرى بەرگرى وڵاته‌كه‌ی به‌ هاوتا ئه‌مریكیه‌كه‌ی داوه‌، دەگوترێت، "وەزیرى بەرگرى ئیسرائیل بە وەزیرى بەرگرى و وەزیرى دەرەوەى ئەمریكاى گوتووە، "پێویسته‌ وه‌شاندنی گورزى سەربازى ئێستا ئەنجام بدرێت،  چونكه‌ ئەگەر ئێرانییەكان لە (90%)ى یۆرانیۆم بپیتێنن، ئەوە هیچ شتێك نامێنێتەوە ئێوە باسى بكەن".

كۆبوونەوەكانى بارنیا لەگەڵ راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكی بە شێوەى جۆراوجۆر رۆڵى هەبووە لە گفتوگۆكانى وەزیرى بەرگرى ئیسرائیل، بارنیا هەستى بەوە كردووە، وڵاتەكەى شكستى هێناوە لە رێگریكردن لە خێرایى پیتاندنى یۆرانیۆم، چونكە ئێستا تاران تەكنەلۆژیاى پێشكەوتووى هەیە، لەگەڵ هەبوونى شارەزایى و ئامارەكانى پیتاندن، بارنیا دەزانێت، ئێران گەیشتۆتە ئەورێژەیەى پێویستە بۆ دروستكردنى بۆمبێك، بەوەش تاران ئێستا گەیشتۆتە ئاستى ئەو ئامادەییەى كە بە (1SQ) ناسراوە، تەنیا ئەوە ماوە دەست بەكارەكەى بكات، بەرپرسانى ئیسرائیلى دەڵێن، "تاران ئەگەر بڕیاڕ بدات چوار تا شەش هەفتەى پێویستە بۆ بەدیهێنانى ئەو ئامانجە". 

ئێران لە چەكى ئەتۆمى زۆر نزیك بۆتەوە

لە ئێستادا هەندێك لە چاودێرانى دۆخى ئيسرائيل دەڵێن، " ئامانج لەو هەوڵانەى ئیسرائیل رێگرییە لەوەى ئێران ببێتە خاوەنى چەكى ئەتۆمى، كە گۆڕینى یۆرانیۆمى پیتێدنراوە بۆ شەڕى ئەتۆمى، كە دەكرێت پێكهاتەكەى لەسەر مووشەكى بالیستى بێت، چونكە تەلەئبيب لەو بڕوایە دایە ئێران بۆ ئەو ئامانجەى (18) مانگ تا دوو ساڵى ترى پێویستە". 

لە كۆبوونەوەى گانتس لەگەڵ بیلینكن و لوید ئۆستن پێگوتوون، "ئێران كێشەى ئیسرائیل نییە، بەڵكو هەڕەشەیەكى ناوچەیى و جیهانییە، لە هەمان كاتیش ئێران تاكە وڵاتە لە جیهان هەڕەشەى خاپووركردنى ئیسرائیل دەكات، ئێمەش ناتوانین ئەو هەڕەشەیە پشتگوێ بخەین"، بەگوێرەى راپۆرتەكان وەزیرى بەرگرى ئیسرائیل لە كۆبوونەوەكانى ئاماژەى بەوە كردووە، "ئيسرائيل هیچ بژاردەیەكى نییە، چونكە ناتوانێت واز لەوە بهێنێت كە روو دەدات".

هەر لەو كۆبوونەوانە، ئەو بەرپرسە ئیسرائییلییە لەگەڵ ئەمریكییەكان بەدرێژى باسى لە ئامادەسازییەكانى وڵاتەكەى كردووە، بۆ بژاردەى سەربازى، پێچەوانەى ئەو بۆچوونانە، تەلئەبیب زیاتر لە بژاردەى سەربازى هەیە، ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ بە یەكجار دەیان فڕۆكە هێرش بكات، بەو جۆرەى كە لە مەشقەكانى پێشووى نمایشى دەكرد.

لە یەكێك لەو مەشقانە نزیكەى (100) فڕۆكەى سەربازیى ئیسرائیلى مەشقیان لەسەر لێدانى ئێران كردووە، كاتێك مایكۆ مۆلین سەرۆكى دەستەى ئەركانى سوپاى ئەمریكا پرسیارى لە گابى ئەشكەنازى بەرپرسى سوپاى ئیسرائیلى ئەوكاتە كرد، "تۆ تووشى لە ناكاویمان ناكەى؟ ئەشكەنازى وەڵامێكى روونى ناداتەوە، دەڵێت، "ئیسرائیل خۆى بۆ بەرگریكردن لە ئاسایشى نەتەوەیى ئامادە دەكات".

ئیسرائیل پێشوازى لە چ بەرەو پێشووەچوونێك دەكات؟

هەرچۆن بێت بەكارهێنانى خێرایى زمانى مەشقى هاوبەشى سەربازى لەگەڵ ئیسرائیل بەرەوپێشوەچوونێكە ئیسرائیل پێشوازى لێ دەكات، ئەوەش بۆ وەزیرى بەرگرى ئەو وڵاتە زۆر گرنگە.

سەرچاوەیەكى ئەمنى ئاگادار لە گفتوگۆكانى وەزیرى بەرگرى ئیسرائیل و ئەمریكا رایگەیاند، "وەڵامدانەوەى ناوچەكەمان جددییە، وەڵامەكانیش هێرشە دژ بە ئامانجەكانى ئێران لە سووریا بەرانبەر تەلئەبیب، ئەوەش لەگەڵ لایەنى تر رێكارى هاوبەش و بەردەوامى بۆ دەگرینە ئەو گۆڕەپانە جێناهێڵین، وەڵاممان بۆی دەبێت".

گانتس چاوى بە بەرپرسانى لۆبى ئیسرائیلى (ئەیباك)كە لایەنگرى وڵاتەكەینە لە واشنتن كەوتووە، لە گفتوگۆكانى ناو كۆنگرێس بۆ پێدانى كلاوەى ئاسنى بە ئیسرائیل، بە بڕى یەك ملیار دۆلار  رۆڵی كاریگه‌رییان هه‌یه‌، كێشه‌ی فەڵەستین یەكێكى تر بوو لەو بابه‌تانه‌ی گفتوگۆى لەسەر كرا، بەڵام هۆكارى سەرەكى سەردانەكەى وەزیرى بەرگرى ئیسرائیل پرسی ئێران بووە، كاتێكیش گەڕایەوە بە رەزامەندییەوە گەڕایەوە، بەڵام هێشتا رێگایەكى درێژ و ناخۆشیان لەبەردەمە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین