ڕووسیا: جووڵەی سوپاکانی ئەمریکا و ئەوروپا لەژێر چاودێریماندان عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە

ڕووسیا دەڵێت لە ئاسمانەوە ئاگامان لە جووڵەی سوپاکانی ئەمریکا و ئەوروپایە و جێگرەوەمان هەیە بۆ پەیماننامەی ئاسمانی کراوە کە وادەکەی بەم زووانە بەسەردەچێ.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ڕووسیا ئەلیەوم، کۆنستانتین گاڤریلۆڤ سەرۆکی شاندی رووسیا لە گفتوگۆکانی ڤیەننا تایبەت بە ئاساییشی سەربازی و چاودێریی چەکداری، دەڵێت وڵاتەکەی مانگی دەستکردی ئەوتۆی هەیە کە دەتوانرێت لە ڕێگەیانەوە چاودێریی جووڵەی هێزە سەربازییەکان بکرێت لە ئەوروپا و ویلایەتە یەکگرتووەکان.

دیپلۆماتکارە ڕووسەکە دەڵێت ئەم ڕێگایەی چاودێری دەکرێت ببێتە جێگرەوەی پەیماننامەی ئاسمانی کراوە، کە 18ی ئەم مانگە کۆتایی دێت و تێیدا وڵاتان دەیانتوانی بە فڕۆکەی هەواڵگری و زانیاری لەسەر ئاسمانی یەکدی بفڕن و چاودێری ڕەوشی چەکداریی یەکدی بکەن.

پێشووتر وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاندبوو کە ئەوەی لەسەر ڕووسیا بووە ئەنجامی داوە بۆ هێشتنەوەی پەیماننامەی ئاسمانی کراوە، و ئەمریکا بەرپرسیارێتیی شکستهێنانی پەیماننامەکە ی دەکەوێتە ئەستۆ و ئەمریکا تەنیا کاتێک چالاکانە داوای شەفافیەت دەکات لە بواری سەربازیدا "کە پێی وابێت هەندێک دەستکەوتی لێوە دەستبکەوێت".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین