ڕووسیا: نابێت ڕێگە بە ئۆکرانیا بدرێت ببێت بە ئەندامی ناتۆ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە

مۆسکۆ داوا دەکات ئۆکرانیا و وڵاتانی دیکەی دراوسێی ڕووسیا لە ناتۆ وەرنەگیرێن و کۆت و بەند لەسەر چەک و دیاردە سەربازییەکان لە ئەوروپا دابنرێت.

بەپێی هەواڵی (الجزيرة) ڕوسیا بەتەوای ڕەتیدەکاتەوە ئۆکرانیا لە پەیمانی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ) وەربگیرێت و هەندێک پێشنیازیشی داوەتە وڵاتانی ڕۆژئاوا بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی ئێستای نێوانیان.

کۆشکی سپی-یش دەڵێت پێشنیازەکانمان پێگەیشتووە و ڕاوێژ با هاوپەیمانەکانمان دەکەین لەبارەیانەوە.

سێرگی ڕیابکۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، جەختیکردووەتەوە کە ڕووسیا بە تەواوی ڕەتیدەکاتەوە ئۆکرانیا بچێتە ڕیزی پەیمانی باکووری ئەتڵەسی و کاری لەو جۆرە لای ڕوسیا نەگونجاوە و ڕووبەڕوویشی دەبێتەوە.

ڕیابکۆڤ وتووشیەتی وڵاتەکەی داوای کێشانەوەی بڕیاری ساڵی 2008ی ناتۆ دەکات تایبەت بە ئەگەری وەرگرتنی ئۆکرانیا و جۆرجیا لە ناتۆدا.

مۆسکۆ هەروەها هەندێک پێشنیازی داوەتە وڵاتانی ڕۆژئاوا بۆ سنوردارکردنی هەژموونی سەربازیی ئەمریکا و ناتۆ لە وڵاتانی دراوسێی ڕووسیادا و داوای کردووە کردووە ئەمریکا لە وڵاتانی سۆڤیەتی پێشوودا بنکەی سەربازی دروست نەکات.

ڕوسیا دەڵێت هەر لە ڕۆژی شەممە 18ی ئەم مانگەوە ئامادەین دەست بە گفتوگۆ بکەین لەگەڵ ئەمریکا سەبارەت بەم پێشنیازانە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین