پەرلەمانى تورکیاى پڕۆژەیاسای بوودجەی (2022)ى پەسەند کرد تورکیە

نوچەنێت:

پەرلەمانی تورکیا، پڕۆژەیاسای بوودجەی (2022) و پڕۆژەیاسای (2020)ی ھەژماری سیستەمی ناوەندیی پەسەند كرد، ، کە بەهۆیەوە چەند گرژییەک لە نێوان پەرلەمانتارانى جەهەپە و ئاكپارتى دروست بوو.

ئەمرۆ شەممە (18ى كانوونى یەكەمى 2021) ماڵپەڕى (ئەنادۆڵ) بڵاویكردەوە، پەرلەمانى توركیا پڕۆژەى یاساى بوودجەى ساڵى داهاتوو و پڕۆژەیاساى (2020) پەسەند كرد.

لەو كۆبوونەوەدا ئەنگین ئۆزکۆچ جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی جەھەپە، رەخنەى لەو رێژانە گرت مستەفا ئەلیتاش  جێگرى سەرۆکی فراکسیۆنی ئاک پارتی خستییە ڕوو، لە بەشێكى قسەكانى راگەیاند، لە شارۆچکەکەی ئێمە ھەڤاڵێکی سەر بە ئاک پارتی ھاتبوو دەیگوت 'دەنگەکانمان بە رێژەی (100%) زیادی کردوە، کاتێک لێم پرسی چەند دەنگتان ھەبوو؟' گوتی 'یەک دەنگمان ھەبوو، ئەجارە بووە بە دوو دەنگ، كەواتە ئەو رێژەیە لە (100%) زیادى كردووە، ھەربۆیە ئەم رێژانە ھەموو کاتێک ژمارە راستەقینەکانی بواری ئابووری نیشان نادەن.

ئۆزکۆچ، رەخنەشی لە کەرتی ھەناردەکردن گرت و رایگەیاند، لە (70%)ى ئەو بەرھەمانەی ھەناردەیان دەکەن، پێداویستییەكانى لە دەرەوە ھاوردە دەکەن. 

ساڵێک بەر لە ئێستا ئەنگین ئاتاڵای گوتی، خەڵک موحتاجی نانی وشکە. لە بەرامبەردا پەرلەمانتارێکی ئاک پارتی گوتی، "باشە ئەگەر نانی وشک بخۆن برسییان نابێت، ئێستاش دەڵێن، بەڕێژەی (50%) کەمترین مووچەمان زیاد کردووە و شتی وا لە مێژوودا ھاوشێوەی نەبووە. منیش بە ئێوە دەڵێم، لە ساڵی (1995)دا بەڕێژەی (99%) کەمترین موچە زیادکرا، لە (1996) دا بە رێژەی (102%) زیادى كرد لە (1997) دا بە رێژەی سەدا (199%) زیادى كرد، لە (1998) دا بە رێژەی (47%) زیادى كرد، لە (1999) دا بە رێژەی (103%)  کەمترین مووچە زیاد کرا. ئایا ھیچ كات تەماشای ئەو ژمارانە دەكەن؟

جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی جەھەپە، ھۆکاری قەیرانی ئابووری تورکیای بۆ نەبوونی متمانە بە دەسەڵات گەڕاندەوە و رەخنەی ئەوەشی لە وەزیری ناوخۆی تورکیا گرت، کە ئەو کۆمەک و ھاوکارییانەی بۆ خێزانی شەھیدانی (15)ى تەمووز کۆکراونەتەوە، نەگەیشتوونەتە دەستى ئەو خێزانانە.

لە وەڵامی ئەم تۆمەتەشدا بولەنت توران جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی ئاک پارتی ئەوەی وەبیرھێنایەوە کە سۆیلو چەند رۆژێک بەر لە ئێستا وەڵامی ئەم پڕوپاگەندانەی داوە و رایگەیاند، بەڵگەمان نیشاندان، ھەموو شتێکمان سەلماند و روونمان کردەوە. ئێمە دەتوانین قسە بۆ ئەوانە بکەین کە بابەتەکەیان نەبیستووە یان تێنەگەیشتوون لێی بەڵام لەگەڵ کەسانێکدا کە دڵیان بە رق و کینە رەش بووەتەوە ھیچ قسەیەکمان نییە بیکەین.

توران، جەختی لەوەش کردەوە کە، ھاوارکردنی پەرلەمانتارانی ئۆپۆزسیۆن ئەوان ناکاتە خاوەنی ماف، دەبینن ئەم ھاوپەیمانییەی کە بوودجەی (20) ساڵی رابردووی داناوە، بوودجەی ساڵی (2021)مینیش دادەنێت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین