سویسرا سەرمایەدارێکی ڕووسی ڕادەستی ئەمریکا دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە

وەزارەتی دادی سویسرا ڕایدەگەیەنێت کە سەرمایەدارێکی سەر بە کریملینیان ڕادەستی ویلایەتە یەکگرتووەکان کردووە.

بەپێی هەواڵی سایتی (ئەلعەین) وەزارەتی دادی سویسرا لەبارەی ڤلاسدیلاڤ کلیوشین لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە "ئەفسەرانی پۆلیسی ئەمریکا لە زیوریخ ئەو سەرمایەدارەیان وەرگرتووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانەتەوە بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکان کە لەوێ تۆمەتبارە بە مامەڵەی نایاسایی لە بۆرسەکاندا".

کلیوشین لە مانگی ئادار و لەسەر داوای ئەمریکا لە سویسرا دەستگیرکرا و مانگی نیسان ئەمریکا بە فەرمی داوای کرد ڕادەستی بکرێت.

وەزارەتی دادی سویسرا دەڵێت “کلیوشن بەشێوەی نایاسایی و بە دەست تێکەڵکردن لەگەڵ کەسانی گوماناوی، بە بەهای ملیۆنان دۆلار لە بۆرسەکاندا مامەڵەی کردووە”.

ئەو پیاوە ڕووسییە کۆمپانیایەکی هەیە کە خزمەتگوزاری لەبارەی چاودێریکردنی میدیا پێشکەش دەکات لەگەڵ هەندێک خزمەتگوزاری تایبەت بە ئاساییشی ئەلیکترۆنی و ئینتەرنێتی.

ماڵپەڕی کۆمپانیاکەی کلیوشین دەڵێت کە سەرۆکایەتی و حکومەتی ڕووسیا سوود لە خزمەتگوزارییەکانی ئەوان وەردەگرن.

10ی دیسەمبەر کلیوشین داوای پێداچوونەوەی کرد بە بڕیاری ڕادەستکردنەوەیدا بە ئەمریکا، بەڵام دادگای فیدراڵیی سویسرا داواکارییەکەی ڕەتکردەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین