بەریتانیا هەڵوێستی خۆی لەبارەی ئەگەری داگیرکردنی ئۆکرانیا لەلایەن ڕووسیا ڕادەگەیەنێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە

وەزیری بەرگریی بەریتانیا بە دووری دەزانێت وڵاتەکەی و هاوپەیمانەکانی هێزی سەربازی بنێرن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕووسیا ئەگەر ئەو وڵاتە ئۆکرانیا داگیربکات.

بەگوێرەی هەواڵی ڕۆژنامەی (ئەلخەلیج)ی ئیماراتی، بین واڵاس وەزیری بەرگریی بەریتانیا لە چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ گۆڤاری (سپێکتەیتەر) بە دووری زانیوە بەریتانیا و هاوپەیمانەکانی هێز بنێرن بۆ دەستێوەردان ئەگەر ڕووسیا ئۆکرانیا داگیربکات.

بەریتانیا و وڵاتانی کۆمەڵەی حەوت هۆشدارییان دابووە ڕووسیا کە داگیرکردنی ئۆکرانیا "لێکەوتەی قورس"ی دەبێت، پاشان سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بۆریس جۆنس وتی کە وڵاتەکەی پەنا دەبات بۆ هەموو توانا دیپلۆماسی و ئابوورییەکانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر "دوژمنکاری"یەکی ڕووسیا.

واڵاسیش لە چاوپێکەوتنەکەیدا وتوویەتی کە ئۆکرانیا ئەندامی ناتۆ نییە، بۆیە ڕێی تێناچێ هیچ لایەک هێز بنێرێت بۆ ئۆکرانیا بۆ پێشگرتن بە ڕووسیا. وەزیرە بەریتانییەکە دەڵێت "نابێت خەڵکی هەڵبخەڵەتێنین و بڵێین هێز دەنێرین".

لەبارەی شێوازی بەرەنگاربوونەوەی ڕووسیا و پشتیوانیکردن لە ئۆکرانیا، واڵاس وتوویەتی بەریتانیا دەتوانێت هاریکاریی ئۆکرانیا بکات بە بونیاتنانی تواناکانی، هەروەها هەڕەشەکردن بە سەپاندنی سزای توندی ئابووری دەبێتە بەهێزترین شێوازی بەرپەرچدانەوەی ڕووسیا.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین